AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٢ ١٩:٠٠

لە دوای لێدوانە ئاژاوەگێرییەکان؛

باڵوێزانی ۴ وڵاتی ئەورووپی بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کران

باڵوێزانی ۴ وڵاتی ئەورووپی بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کران

لە دوایی لێدوانە ئاژاوەگێرییەکان و گەمارۆی نوێ خستنە سەر کۆماری ئیسلامی، باڵوێزانی بەریتانیا، فەڕەنسا، هۆلەند و ئەڵمانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوایی لێدوانە ئاژاوەگێرییەکانی هەندێ لایەنی ئەوووپی و پاش بەیاننامەی نەگونجاوی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بۆ هاوڕێی ئەمریکا بە بیانووی پاگەندەی دەستێوەردانی ئێران لە ئاژاوەی ئۆکراین و سەپاندنی هەندێک گەمارۆی نوێ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوڕۆ پێنج‌شەممە باڵوێزانی وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا، هۆلەند و ئەڵمانیا لە تاران بە جودا لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی میزی ئەورووپا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کران.

لەو دانیشتنەدا، بەڕێوەبەری گشتیی میزی ئەورووپا وێڕای ئیدانەکردنی توندی کەشسازی، لێدوانەکان و هەڵوێستی ئاژاوەگێڕانەی هەندێ لایەنی ئەورووپی، ڕایگەیاند: پێداگری لە گرتنەبەری هەڵوێست و هەڵمەت لە پێناو درێژەی سیاسەتی دژبەرانەی ڕۆژئاوا دژی گەلی ئێران هەڵسەنگێندراوە و بەزوویی بەرەوڕووی وەڵامی گونجاوی کۆماری ئیسلامی دەبنەوە.

هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای ئێران هەمبەر بە شەڕی ئۆلراین، ڕاشیگەیاند: هەر وەک پێشتر جەختمان لێ کردووە، هەر جۆرە پاگەندەیەک سەبارەت بە فرۆشی مووشەکی بالیستیک بە ڕووسیا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنەڕەتدا درۆ و بی‌ىنەمایە.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: ئەمریکا و تاقمێک لە هاوپەیمانای لە کاتێکدا باسی ئاسایش و ئاشتی دەکەن کە خۆیان چەک ڕادەستی ڕژیمی زایۆنی دەکەن و بوونەتە سەرجاوەی ئاژاوە و قەیران لە جیهاندا.

News ID 51654

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha