AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢١ ١٥:٤٧

بە ناردنی پەیامێک؛

دەستخۆشیی ڕێبەری ئێران لە میوانداریی گەل و دەوڵەتی عێراق

دەستخۆشیی ڕێبەری ئێران لە میوانداریی گەل و دەوڵەتی عێراق

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا میوانداریی خێوەت‌داران و گەلی مەزنی عێراق لە ڕۆژانی چلەی ماتەمینی حسێنی نرخاند و دەستخۆشی لێ کردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا کە ئەوڕۆ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی سەفەری بۆ عێراق ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی کرد، ڕایانگەیاند: سەرەتای وشە سپاسە لە ناخی دڵەوە، لە لایەن خۆم و گەلی مەزنی ئێرانەوە سپاستان لێ دەکەم: هەم لە ئێوە خێوەت‌داران کە لە ڕۆژانی چلەی ماتەمینی حسێنی، کەرامەت و ڕەحمەت و خۆشەویستیتان گەیاندە تەشقی خۆی.

بەڕێزیان ڕاشیگەیاند: هەمیش سپاسی خۆم ئاراستەی هەموو گەلی مەزنی عێراق و هاوکات بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق دەکەم کە ئاسایش و کەش و بەستێنی لەبارتان ڕەخساند و هەمیش دەستخۆشی دەڵێم بە زانایانی گەورە و مەرجەعییەتی مەزنی عێراق کە کەشی زیارەت و هەلومەرجی برایەتییان لە نێوان خەڵک و حەشیمەتی دوو وڵاتدا ڕەخساند.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا جەختیان لەوە کرد: ئاکاری ئێوە برایانی عێراقی لە خێوەتەکانی نێوان ڕێ و هەڵسوکەوتی بەخشەندەتان لەگەڵ زیارەتکارانی حسێنی لە دنیای ئەوڕۆدا بێ‌هاوتایە، ڕێک وەک ڕێپێوانی ئەربەعین کە لە مێژوودا بێ‌وێنەیە و ڕێک وەک پاراستنی ئاسایش و تەندروستیی دەیان ملیۆن کەس کە لە دنیای بشێوەی ئێستادا کارێکی گەورە و نەکردەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە گرێ‌دانەوەی ئەو کردار و هەڵسوکەوتە بە خەوشەویستیی سەیدوڵشوهەدا(دخ)، وتیشیان: ئەم خۆسەویستییە بە ئیمام حسێن لە خۆیدا کارێکی ئاوارتەیە و هاوشێوەی لە هیچ جێیەک و لە هیچ زەمانێکدا نەمانبووە و نامانبێت و هیوادارم خودای مەزن ئەم خۆشەویستییە لە دڵی ئێوە و لە دڵی ئێمەدا ڕۆژە بەڕۆژ زیاد بکات؛ خۆشەویستییەکی هێندە بەربڵاو کە بواری بەگڕوتینی غەزە تا زۆربەی کۆمەڵگای ناموسەڵمانەکانیش دەگرێتەوە.

News ID 51630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha