AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٠ ١٩:٢٤

درەوشانەوەی ئەکتەرانی سەقزی لە فێستیڤاڵی کەرکووک

درەوشانەوەی ئەکتەرانی سەقزی لە فێستیڤاڵی کەرکووک

لە کۆتایی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی کەرکووک، دوو ئەکتەری سەقزی وەک باشترین ئەکتەرانی ئەم فیستیڤاڵە ناسران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی داوەریی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی کەرکووک لە ڕیستۆرانی گوڵدێن تایمی ئەو شارە، هونەرمەندان ئیسماعیل پاشایی بۆ دەوەرگێڕان لە شانۆی "دەنگمان نابیستن" و "سەنا داوەری" بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "ئۆدیپ شالیار"، خەڵاتی باشترین ئەکتەرانی پیاو و ژنی ئەم فێستیڤاڵەیان مسۆگەر کرد.

شایانی باسە، شانۆی "دەنگمان نابیستن" لە دەرهێنانی عەلی‌ڕەزا ئیسماعیلی و "ئۆدیپ شالیار" لە دەر‌هێنانی پەرویز ئەحمەدی هەر دوو لە شاری سەقزەوە بەشداری ئەم خولەی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی کەرکووک بوون.

News ID 51617

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha