AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٠ ٠٩:١٧

لە نەخۆشخانەی سنە ئەنجام دەدرێت:

بەکار‌هێنانی شێوازی نوێی چارەسەریی ئازاری پشت لە لایەن پزشکێکی کورد

بەکار‌هێنانی شێوازی نوێی چارەسەریی ئازاری پشت لە لایەن پزشکێکی کورد

دوکتۆر ئێبنڕەسوولی ئەندامی زانستی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: ئازاری پست باوترین گرفتی تەندروستین لەناو خەڵکدا، بەڵام ئێستا لە پارێزگای کوردستان شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەریی ئەم گرفتە بەکار دەهێنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر شاهرۆخ ئیبن ڕەسووڵی فلۆشیپ و پسپۆڕی ئێش و ژان، سەبارەت بە هۆکارەکانی پشت‌ئێشە و شێوازەکانی چارەسەریی ئەم ئازارە ڕایگەیاند: باوترین ئارارەکانی پست بریتین لە دیسکی بڕبڕەی پشت، تەنگ‌بوونی کەناڵی مرۆخەیی، هەوکردن و ئازاری جومگەکان و ئێشی ئەندامی کە بە هۆی هەلومەرجی وەرزی و کار و چالاکیی ڕۆژانە سەرهەڵدەدەن و گەلێ‌جار بە پشوودان، دەرمانی ئێش‌بڕ و فیزیۆتراپی چاریان دێت.

ڕاشیگەیاند: لە کاتێکدا ژانی پشت تەشەنە بگرێت و بەربڵاو و درێژخایەن بێت، پێویستی بە چارەسەریی پسپۆڕانەترە وەکوو لێدانی دەرزی و دەڵاندنی دەرمانی یان نەشتەرگەری یان شێوازی نوێ‌تری وەک "شێوازی فەنەر" بۆ دەرمانی تەنگی کەناڵی مرۆخە و لێدانی کۆرتۆن بۆ کەم‌کردنەوەی ئێش و ژان دەکات و ئەمیش دەروەستە بە هۆکارگەلێکی وەک ئاست و جۆری نەخۆشی و تەمەنی نەخۆشەکە.

دوکتۆر ئیبن ڕەسووڵی لەبارەی شێوازی نوێی چارەسەریی ئازاری پشت کە ئێستا لە پارێزگای کوردستان بەکار دەهێنرێن، ڕوونی کردەوە: لە ئەگەری پێویستی بە نەشتەرگەری، لە پاڕێزگای کوردستاندا لە شێوازگەلێکی نوێی ئینترۆنەیشناڵ یان لێدانی دەرزی و پڕکردنەوەی شوێنی ئارارەکە بە ئانزیم کەڵک وەردەگیرێت کە دەتوانێ بۆ کەمکردنەوەی ژان و تەشەنەی نەخۆشی یارمەتیدەر بێت و بێ نەشتەرگەریو خەواندنی نەخۆش لە نەخۆشخانە تەنیا بە چەند خولەک ئێش و ئازار کۆتایی دێت.

News ID 51600

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha