AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٨ ١٥:٥٦

کارناسان وڵام دەدەنەوە؛

کاریگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێڕاق لەسەر کوردی سووریا

کاریگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێڕاق لەسەر کوردی سووریا

ژمارەیەک لە کارناسانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق بۆ ناردنی جیهازات و لۆجستیکی گرینگە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خەساری قورس لە شوێنگەی هێزە کوردییەکان وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقی، لە کشانەوەی زۆربەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2026 هەواڵی داوە.

بەم حاڵەوە پێنتاگۆن کارتی دیاری کراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی پشت ڕاست نەکردووەتەوە بەڵام هەواڵی لە دانوستانی واشنتۆن و بەغدا بۆ کشانەوەی هێزەکانی داوە.

ماڵپەڕی هەواڵی -شرۆڤەیی میدل ئیست ئای بە ئاماژە بە ناردنی مانگانەی دەیان بارهەڵگر چەک و لۆجستیک بۆ هێزە کوردییەکانی سووریا لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە، درێژەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا، لانیکەم لە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەی ژیانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا کە بەردەوام کراوەتە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا، گرینگ وەسف کردووە.

ئەو ماڵپەڕە هۆشداریی داوە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و پاشان هەرێمی کوردستان، شوێنگەی کوردەکانی سووریای بەتوندی دەخاتە مەترسییەوە؛ چونکوو یارمەتیدانیان لە ڕێگای ئەمریکاوە دوا دەخات و هەڕەشەکانی تورکیاش دەبێتەوە.

ئەدرۆ توبلر، بەرپرسی پێشوو لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیەمریژا، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە یارمەتی پێویست بۆ کوردی سووریا دەنێرێت، بە میدل ئیست ئای وتوویە درێژەی بوونی ئەمریکا لە هەولێر پرسێکی گرینگ بۆ کوردی سووریایە. ئەمریکا لە خێراترین کاتدا دەتوانێت هەوڵی پێویست لە سنووری نێوان عێراق و سووریا ئەمجام بدات.

میدل ئیست ئای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاقی دروست کردنی بەستێن بۆ کشانەوەی 900 هێزی ئەمریکی لە سووریا وەسف کردووە و هۆشداریی داوە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لەوانەیە ژیانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بخاتە مەترسییەوە.

News ID 51581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha