AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٧ ٢٠:٥٦

سەعدی ئەحمەد پیرە:

پارتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، دەنگی زۆر ناهێنێت

پارتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، دەنگی زۆر ناهێنێت

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی وتی: پارتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەنگی زۆر بەدەست ناهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕەوتی سیاسی هەرێم کاریگەری نابێت و هەمووان بردنەوەی یەکێتی لە پارتی دەبینن، زیادی کرد: هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە تێیدا پارتی بەس دوو کورسی بەدەست هێنا، باس لە نزم بوونەوەی ئاستی ڕەوایی و خۆشەویستی ئەو پارتە لە هەرێم دەکات.

ناوبراو بە ئاماژە بەئەوەی کە بارزانی بەس گرینگی دەدات بە مانەوەی زیاتری خۆی لە سەر دەسەڵات و گەورە کردەنەوەی خەزێنەی بنەماڵەکەی خۆی، زیادی کرد: حکومەتی ئێستای هەرێم خەسار لە هاووڵاتیانی کورد دەدات و بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانیەوە ئامانجەکانی لایەنگرەکانی خۆیی نەهێناوەتە دی.

News ID 51566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha