AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣ ١٢:٢٢

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

هونەری خانمانی کورد لە خێوەتی ئەربەعین دیارە/پێشوازی زیارەتکاران لە خواردنە کوردییەکان

هونەری خانمانی کورد لە خێوەتی ئەربەعین دیارە/پێشوازی زیارەتکاران لە خواردنە کوردییەکان

هونەری چێشت لێنانی خانمانی کورد بە کردنی نان و چێشتی خۆماڵی لە خێوتەکانی ئەربەعین بێژەری ڕێوڕەسمی چێشت لێنانی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە لە ڕۆژانی ئەربەعیندا بە زیارەتکاران دەناسرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوبانگی هونەری خانمانی کوردستانی زۆر دووپات کراوەتەوە، لە چنینی قاڵیەوە بگرە تا کاری دەستی، جل دووری، چنین، چنینی کڵاش و ... تا هونەری چێشت لێنانی خانمانی ئەو ناوچە کە بە لێنانی چێشتی خۆماڵی و نانی خۆماڵی هونەری پیشەی دەستی و چێشت لێنانی ئەو پارێزگایە نیشان دەدەن.
ئەمساڵ لە هەندێک لە خێوەتەکاندا خانمانیش دەست بەکار بوون تا بە کردنی چێشتی خۆماڵی و کەلانە میوانداری لە زیارەتکاران بکەن.

هونەری خانمانی کورد لە خێوەتی ئەربەعین دیارە/پێشوازی زیارەتکاران لە خواردنە کوردییەکان
کردنی نانی خۆماڵی لە خێوەتەکان ڕیزی زیارەتکارانی لە خێوەتەکانی کوردستان زیاد کردووەتەوە و زیارەتکاران لە ئەو سەفەرە مەعنەوییە هونەری چێشت لێنانی خانمانی ئەو پارێزگایەش دەبینن.
ئەربەعین هەلێکە بۆ نیشانی دانی ڕێزی کوردستانیەکان بە ئەهلی بەیت
بەرپرسی حەوزەی شەهید سومەیەی کامیاران ڕایگەیاند: ئەربەعین هەلێکی بەبایەخە بۆ نیشان دانی ڕێزی کوردستانییەکان بە ئەهلی بەیت و لە ئەو ڕۆژانەدا موکبە جیاوازەکان لە ئاستی شارەکانی پارێزگا هەڵکراوە.

هونەری خانمانی کورد لە خێوەتی ئەربەعین دیارە/پێشوازی زیارەتکاران لە خواردنە کوردییەکان
هایدە حەیدەری زیادی کرد: خنامانی شاری کامیارانیش لە پاڵ براکان بڕیاریان داوە بەشداری لە میوانداری کردنی زیارەتکاران بکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو کارە جگە لە میوانداری لە زیارەتکاران دەبێتە هۆی ئاشنایی زیارەتکاران لەگەڵ خەڵکی پارێزگا و چێشتە خۆماڵیەکانیش کە بۆ خۆی تۆکمە کردنەوەی بەشی گەشتیاری بەدواوە دەبێت.
میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخ
یەکێک لە خزمەتکارانی خێوەتەکانی سنووری باشماخ ڕایگەیاند: میوانداری لە زیارەتکارانی ئیمام حسێن لە خێوەتەکانی سنووری باشماخ لە خزمەتگەلێکە کە لە ئەو سنوورە ئەنجام دەدرێت.
حوجەتولئیسلام وەرهرام زیادی کرد: خێوەتەکانی ئەربەعین لە سنووری باشماخ چالاکی فەرهەنگی، هونەری، میوانداری ، نیشتەجێ کردن، ئایینی و هتد پێشکەش دەکەن.

هونەری خانمانی کورد لە خێوەتی ئەربەعین دیارە/پێشوازی زیارەتکاران لە خواردنە کوردییەکان
ناوبراو وتیشی: لێنانی چێشتی گەرم و دابەش کردنی لە نێوان زیارەتکاران لە خزمەتگەلێکە کە لە سنووری باشماخ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتیشی کە هەوڵ دەدەین تا خزمەتگەلێک بە زیارەتکاران بدەین تا ببێتە هۆی ئاسانکاری لە هاتوچۆیاندا.


News ID 51352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha