بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەیەکانی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری ناسینەوە لە پزیشکی و شێوەکانی دەرمان دروست بووە. سەرەڕای ئەوە هێشتا ڕێگا بۆ پێشکەوتن لە شێوەکانی کۆنترۆڵی نەخۆشینە جیاوازەکان بەتایبەتی شێرپەنجە هەیە. ناسینەوەی خێرای شێرپەنجە هەنگاوێکی گرینگ لە دەرمانی کاریگەری ئەو نەخۆشینەیە چونکوو بەختی زیندوو مانەوە کەسە تووشبووەکە دیاری دەکات.
لە نێو جۆرەکانی شێرپەنجە گلیۆما گرینگایەتی زۆری هەیە چونکوو زیاترین جۆرە گرێی مێشکی هەیە و ئاستی هێرشبەری جیاوازی هەیە کە تا ئێستا بە ئێم ئاڕ ئای شوێنەکەی دیاری کراوە.
لە هەمان پێوەندیدا چەند لێکۆڵەری ئێرانی لە ناوخۆ و دەرەوە توانیویانە لە ڕێگای هۆشی دەستکردەوە ڕێگایەک بۆ ناسینەوەی وردتری گرێیە شێرپەنجەییەکان و تایبەتمەندییەکانی بدۆزنەوە کە خێرا هەوڵ بۆ دەرهێنان و زیندوو مانەوەی نەخۆشەکان بدرێت.
Your Comment