AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢١ ١٧:٥٣

چاودێرانی سیاسی کورد:

دۆخی ئیسڕائیل لە شەڕدا خراپ ئەبێت/ سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە ناعادلانەیە

دۆخی ئیسڕائیل لە شەڕدا خراپ ئەبێت/ سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکە ناعادلانەیە

چاودێرانی سیاسی جەخت لەوە دەکەن کە دۆخی ئێران له‌م شه‌ڕه‌دا خراپ نابێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی دۆخی خراپ ده‌بێت ئیسرائیله‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بابه‌كر دڕه‌یی له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕای خه‌ندان، سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و ئەگەری شەڕی ئێران و ئیسڕائیل رایگه‌یاند: "ئەمریكا لە ناوچەكە هەیە و چین تازەیە لە ناوچەكە و لەگەڵ ڕووسیا كاریگەریان لە ناوچەكەدا نییە، سیاسەتی ئەمریكا لە ناوچەكە نا عادلانەیە .

وتیشی: هەردوولا لە ناوچەكە پشتیوانی توندڕەوی ئیسرائیل دەكەن و بە هەردو حزبەكەیە، كە دیموكرات و كۆماریه‌كان، لۆبی ئیسرائیل لە ئەمریكا بەهێزە و سیاسەتی ئەو وڵاتەش لە ناوچە لە بەرژەوەنی ئیسرائیلە.

هەروەها فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی پێشوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ كۆڕای خه‌ندان، له‌باره‌ی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخی غه‌ززه‌، رایگه‌یاند: دۆخی ئێران له‌م شه‌ڕه‌دا خراپ نابێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی دۆخی خراپ ده‌بێت ئیسرائیله‌.

ده‌شڵێت: "كێشه‌ی ئێران دووریه‌تی له‌ ئیسرائیله‌وه‌ بۆیه‌ له‌كاتی بۆردوماندا ده‌بێت درۆن به‌كاربهێنێت ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێنج كاتژمێری پێده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌ و مووشه‌كانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ داوای كردووه‌ ئه‌وا به‌ دووخوله‌ك ده‌گاته‌ ئیسرائیل.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕاشیگەیاند: کورد به‌ ئه‌زمونی جینۆساید و ئه‌نفالدا تێپه‌ڕیوه‌ و ئێستاش فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ودۆخه‌دا تێده‌په‌ڕن، بۆیه‌ عه‌تفێكمان هه‌یه‌ بۆ پرسی فه‌ڵه‌ستین.

News ID 51224

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha