AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٠ ١٠:٠٣

نوێنەری نەینەوا:

مەنسوور بارزانی کوڕی مەسعوود بارزانی کۆنترۆڵی ناوچە نەوتییەکانی نەینەوای بەدەستەوەیە

مەنسوور بارزانی کوڕی مەسعوود بارزانی کۆنترۆڵی ناوچە نەوتییەکانی نەینەوای بەدەستەوەیە

عەبدولڕەحیم شمری، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێڕاق وتی: مەنسوور بارزانی کوڕی مەسعوود بارزانی و یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پێشمەرگەی هەرێم، ئێستا کۆنترۆڵی ناوچە نەوتییەکانی پارێزگای نەینەوای لە ئەستۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەحیم شمری، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێڕاق، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلعەهد بە وتنی ئەوەی کە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی حزبی دیمۆکرات لە نەینەوا، ناوچەگەلێکی نەوتین، زیادی کرد: مەنسوور بارزانی برای بچووکی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، خەریکی پەرەپێدان بە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی خۆیەتی.

شمری بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەزگا ئەمنییەکانی عێڕاق پێشتر یەکێک لە هێزەکانی پۆلیسیان هاوپەیوەند بە قاچاخی نەوت لەگەڵ پارتی، دەستگیر کردووە، وتی: پارتی ئێستا لەسەر مڵکی باب و باپیرانی ئێمە لە نەینەوا کۆنترۆڵیان هەیە.

News ID 51207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha