بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ئیکس بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس کاردانەوەی نیشان دا و نووسی: ئەمڕۆ ئێران تازیەباری هاوبەشی خەم و خۆشییەکانی خۆی، هاوڕێی هەمیشەیی و پڕ لە شانازیی ڕێگای بەرخۆدان، ڕێبەری دلێری بەرخۆدانی فەلەستین، شەهیدی قودس ، حاج ئیسماعیل هەنیەیە. دوێنێ دەستی ئەوم بردە سەرەوە و ئەمڕۆ ئەبێ لەسەر شانەکانم بەڕێی بکەم.
پێوەندی دوو گەلی ئێران و فەلەستین پتەوتر لە پێش دەبێت و ڕێگای بەرخۆدان و بەرگری لە ستەم بەهێزتر لە هەمیشە شوێنگیری دەکرێت. ئێران بەرگری دەکات لە یەکپارچەیی خاک و سەربڵندی و ئابڕوو و شانازی و شەرەفی خۆی دەکات و داگیرکەرانی تیرۆریست لە هەوڵە سووکانەکەی خۆی پەشیمان دەکاتەوە.
«إِنَّ اللَّهَ عَزِیزٌ ذُو انْتِقَامٍ»
Your Comment