AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٢ ٢٠:٠٨

کوردە ئاوارەکانی هەرێم چاوەروانی ئاگربڕی پەکەکە و تورکیا

کوردە ئاوارەکانی هەرێم چاوەروانی ئاگربڕی پەکەکە و تورکیا

ئاسۆشیتدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی کوردە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستانەوە، نووسی کە ئەوان "هیوادارن پاش ڕاگەیاندنی ئاگربڕی پەکەکە و تورکیا، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان".

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئاسۆشیتدپریس لە ڕاپۆرتێکدا و بە بۆنەی بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرکردەی زیندانیی ئەو پارتە، ئاوڕی دایەوە لە دۆخی کوردانی گوندنشینی سەر سنووری تورکیا کە بە هۆی ململانێ و بوردۆمانی بەردەوامی ئەرتەشی تورکیا ناچار لە ئاوارەیی و بەجێ‌هێشتنی ماڵ و زێدی خۆیان بوونە، و چاوەروانیان لە ڕاپەڕاندنی ئاگربڕی نێوان پارتی کڕیکارانی کوردستان و دەوڵەتی ئەنقەرە.

نووسەرانی ڕاپۆرتەکە لایان وایە کە لە ئەگەری ڕاپەڕاندنی ئاگربڕەکە، نە تەنیا شایەدی خاڵێکی وەرچەخان لە تورکیادا دەبین، بەڵکوو ناوچە نائارامە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراقیش ڕەنگی سەقامگیری و ئاسوودەیی بەخۆوە دەبینن.

چونکە هێزەکانی تورکیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەردەوام باکووری عێراقیان کردۆتە شوێنی ڕمبازێنی ئۆپەراسیۆنە قورسەکانیان لە دژی هێزەکانی پەکەکە وق مۆڵگەکانیان لە باکووری هەرێمی کوردستان و کردەوەی بنکەی سەربازی و چۆڵکردنی دەیان گوندی ئەو ناوچەیە لە دانیشتووانی.

ئاسۆشیتدپریس باس لەوە دەکات کە چۆن وەزێرانی کوردی هەرێم و زەوی و زارەکانیان بوونەتە قوربانیی ئەو هێرشانە و هێرسە ئاسمانی و زەوینییەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ کردنە ئامانجی مۆڵگە و پەناگەکانی پەکەکە، ئاوارەیی هەزاران کەس لە خەڵکی کوردی عێراق و دابڕان لە زەوییەکانیانی بەدواوە بووە.

بەشێکی زۆری خەڵکی خۆجێی لە لێدوانیان بۆ ئەو هەواڵدەرییە خۆشحاڵن بە پەیامەکەی ئۆجەلان و دڵخۆشن بەوەی کە ئەگەر ئاشتی جێگر بێت، ئەوان خێرا دەچنەوە سەر ماڵی و زێدی خۆیان.

ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەکی ساڵی 2020ی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت کە نزیکەی 200 گوند لە ناوچەی سنووریی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کە سەردەمانێک ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵی بوونە، ئێستا چۆڵ کراون و تەنیا پەناگەگەلێکی چکۆلەی وەک گوندی بارچیی نوێ لەو پەلامارانە بەدوور بوونە کە ئەویش تەنیا 150 ماڵی لە خۆگرتووە و دانیشتووانی بە کشتوکاڵ و چاندنی کونجی، گوێز و برنجەوە سەرقاڵن. ئەگەرچی وردە وردە شەڕ لەو پەناگەیەش نزیک و نزیکتر دەبێتەوە.

بە چەشنێک کە خەڵکی خۆجێی باس لە کرانەوەی بنکەگەلێکی یەکجاری زۆری سەربازی تورکیا لە نزیکی گوندەکەیان دەکەن و دەڵێن: لە پاش‌نیوەڕۆوە تا شەو بوردۆمانەکان دەست پێدەکەن و بۆمبەکان هێندە لە گوندەوە نزیکن کە کەس ناوێری لە هاوێری بارچیدا پیاسە بکات".

لە بوردۆمانی 40 تا 50 جارەی هاوێری گوندی بارچی، نە تەنیا چاڵاوی ئاوی گوند کراوەتە ئامانج و بۆمبەکان لە نزیکی قوتابخانەی گوند داکەوتوون، بەڵکوو کەس ناوێری ئاژەڵەکانی بباتە لەوەڕ.

ئاسۆشیتدپرسی لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات کە خەڵکی خۆجێی سەرەڕای هاودڵیان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە، خۆدەبوێرن لە باسکردن لە شۆڕشی کوردی کوردستانی تورکیا و بەوەشەوە نایشارنەوە کە دەڵخۆشن بە وەلانرانی ناکۆییەکان و هاوکاریی تەواو کۆتڵە کوردییەکان لە ڕەوتی ئاشتیدا.

ئەمانە خەڵکێک دەیڵێن کە لە بیریان ناچێت سەردەمانێک ناوچەکەیان ئۆیۆنۆمییەکەی نیوەچڵی بووە و خەڵکی بە وەرزێری و ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە بەڕێ چوون و هەموو گردەکانی پاڵ کێوی گۆهەرزە پڕ بوو لە باخە مێو و هەنجیر. کەچی ئێستا کە زەوی و زاریان لێ گیراوە، خەڵکی پەنایان بردۆتە بەر یارمەتییە دەوڵەتی و پیشە وەرزی و کاتییەکان.

News ID 54187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha