بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵاتی ماملێ کە هەرچی ساڵە پێشکەشی هونەرمەندێکی گەورەی بواری فەرهەنگ و مۆسیقا دەکرێت، لە شانزدەهەمین خولیدا ئاراستەی عەلیئەکبەر مورادی هونەرمەندی ناسراوەی کرماشانی کرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای خوێندرانەی پەیامی مەڵبەندی ماملێ لەلایەن شۆڕش سەعیدزادە و پێشکەشکرانی چەند کۆپلە مۆسیقا لە لایەن گرووپی "نیشتمان" و شێعرخوێندنەوەی عەزیز ناسری، ئەیووب حەقبین و یۆنس ڕەزایی، هەر کام لە مامۆستایان ئەنوەر قەرەداغی، عەلیئەکبەر مورادی و کاوە فەقێزادە وتاریان پێشکەش کرد.
شایانی باسە، عەلیئەکبەر مورادی ساڵی ڕابردوو (20240) لە سلێمانیش بۆ ژەندن و پاراستن و ڕاهێنانی مەقامەکانی تەموورە، خەڵاتی زێڕینی "بلە"ی پێبرخشرا.
Your Comment