بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لێپرسینەوە لە وەزیری ئابووریەکەی لە پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بە کێشەکانی دەوڵەت وتی: ئێمە ئەبێ لە دۆخی جەنگیدا بین و ئەوەی کە یەکتر تاوانبار بکەین کێشەیەک چارەسەر ناکات.
مەسعوود پزشکیان بە ئاماژە بە ئاكڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: لە ئەو کاتەوە کە من هاتووەمەتە سەر پۆستەکەی خۆم هەر لە یەکەم ڕۆژیدا ئیسماعیل هەنیەیان شەهید کرد، غەززە ، لوبنان، سووریا و ترامپ هەر کامەیان وەکوو پرسێک لێکەوەتەیان هەبووە. ئێمە خەریکی شەڕێکی بەتواو مانا لەگەڵ دوژمنین هەر ئەو جۆرە کە لە سەردەمی شەڕی عێراقدا بووین.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە هاتنی ترامۆ بۆ کۆشکی سپی ڕایگەیاند: بە هاتنی ترامپ و واژۆی یاسای نوێ، کۆمەڵێک لە پاپۆڕەکانی ئێمە دەریا گەمارۆ دراون و ماونەتەوە کە وەجبەی خۆیان چۆن خاڵی بکەنەوە. 6 ملیۆن دۆلارمان لەلای قەتەرەو و نایدەنەوە. لە لای عێڕاق، تورکیا و قەتەر پارەمان هەیە و ناگەڕێننەوە.
Your Comment