بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سپۆتنیک، سەرچاوە خۆجەییەکان لە نێوخۆی شاری جرمانا ڕاپۆرتیان دا کە دوای ئارام بوونەوەی دوو کاتژمیرەی کەشی ئەو شارە هەمدیسان ئاڵۆزییەکان بەرز بووەوە و دەنگی چەند گوللەی قورس لە ئەو ناوچە بیسترا.
سپۆتنیژ ڕاپۆرتی دا کە پێکدادان لە شاری جرمانا هەڵکەوتوو لە باشووری دیمەشق دوابەدوای کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی کاتی جۆلانی لە پێکدادانەکانی ڕۆژی هەینی ئەو شارە لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی درۆزییەکان و هێچە چەکدارەکانی حکومەتی کاتی ڕووی داوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، دوابەدوای ئەو پێکدادانە کەسانی نەناس و شێخەکانی درۆزییەکان بۆ ئارام کردنەوەی دۆخەکە هەوڵیان داوە بەڵام بەردەوام بوونی پێکدادانەکان ، دۆخەکەی پێچراوتر کردەوە.
Your Comment