AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٢ ٠٧:٢١

هەڵوەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان جیابوونەوە

هەڵوەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان جیابوونەوە

هێزی هەڵۆكانی شنگال لە وەزارەتی پێشمەرگە جیابووەوە و داوادەکەن بخرێنە سەر عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی هەڵۆكانی شنگالی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كۆتایی بە ئەركەكانی لە هەرێمی كوردستان هێنا و جیابوونەوەی خۆی لە دەسەڵاتی هەرێم ڕاگەیاند.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە شاری بەغداد، هێزی هەڵۆكانی شنگال، كە لە چوارچێوەی هێزەكانی 80ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگەدان، ڕایگەیاند: لە 10 ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ستەم و پەراوێزخستن بووینەوە، بۆیە دەستمان لە كار كێشایەوە و ئەركی سەربازییمان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان جێهێشت.

ئەو هێزە سەر بە لیوای چوارە و یەزیدیین، وەك خۆیان دەڵێن ژمارەیان 1200 كەس دەبێت، ڕایگەیاند: بڕیارمان دا ئەركەكەمان لە سنووری هەرێمی كوردستان جێبهێڵین و لە سەرجەم پەیوەستییە حزبی و سەربازییەكان دەست لەكار بكێشینەوە.

ئەو هێزە داوای لە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵیش كرد بیانخاتە سەر هێزەكانی وەزارەتی بەرگریی فیدڕاڵی، ڕایگەیاند: ئێش و ژانی پێكهاتەی یەزیدی بۆ ئامانج و بەدەستهێنانی حزبی و سیاسی بەكار هێنراوە.

بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە "لە ساڵی 2021ـەوە ئەفسەران و پلەدارانی یەزیدی لە پلەبەرزكردنەوە بێبەش كراون و لەمساڵیشدا كە فیرقەی نوێی سەربازیی پێك هێنراوە، ئەوان بە قسەی خۆیان جارێكی دیكە پەراوێز خراون".

ئەوان داواش دەكەن هەژموونی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەر بڕیاری یەزیدییەكانەوە كۆتایی پێ بهێنرێت.

News ID 54178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha