بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن هانی زادە کارناسی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر، سەبارەت بە بەیاننامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە وتی: بە پێی پێشینەی پەکەکە و چالاکی چەکدارانەیان لە تورکیا و نائەمنییەک کە لە درێژەی ساڵانی ڕابردوو دروست کردووە، بەتایبەتی لە ساڵی 1978 کە ئەو پارتە پێک هات و چالاکی چەکدارانەی دەست پێکرد، دروست بوونی کەشی ڕەشبینی لە نێوان تورکیا و وڵاتانی دراوسێی وەکوو ئێران، عێڕاق و سووریا هاتووەتە ئاراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو گرووپە کە لە وڵاتانی دراوسێی تورکیاش چالاک بووە، لە ساڵی 1989 بووە هۆی قەیرانی جیدی کە ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە نێوان سووریا و تورکیا بەرز کردەوە، بەڵام بە نێوەندگیری ئێران لە ئەو کاتە، ڕێگری کرا لە سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوانیاندا. لە درێژەدا عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیدا لەلایەن ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کرا و بۆ دوورگەی ئیمرالی دوور خرایەوە.
ئەو کارناسە نێودەوڵەتییە جەختی کرد: ئێستا و دوای دەمێکەوە، ئۆجالان فەرمانی هەڵوەشانەنەوەی پەکەکەی دەرکردووە، ئەو هەوڵە ئەگەرچی دێر دراوە و تێچووی قورسی بۆ کورد و دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی دراوسێ هەبوو، بەڵام دەبێتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان بچنە نێو کەشی هاوکاری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەمنیەتی لەگەڵ تورکیاوە کە ئەوە لە قازانجی هەر دوولایە. ئەو گۆڕانکارییە بە قازانجی کوردەکانی تورکیایە کە حەشیمەتێکی زیاتر لە 20 ملیۆب کەسی هەیە و هەروەها لە قازانجی دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی دراوسێشە، چەنکوو تورکیا بۆ سەرکەوتی کەکە ناچار بووە بۆ دزە لە نێو سووریا و عێراق ئەو بابەتە بووەتە هۆی ڕەشبینی و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوچەیی. بە ئەو هەوڵەی عەبدوڵڵا ئۆجالانە، ناوچەکە دەچێتە نێو کەشێکی نوێیەوە و پرسی پەکەکە دەچێتە نێو مێژووەوە.

کارناسی پرسەکانی ناوچەی ئاسیا وتی: ئۆجالان فەرمانی هەڵوەشانەوەی پەکەکەی دەرکردووە کە بە قازانجی کوردەکان، دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی دراوسێ دەبێت.
News ID 54167
Your Comment