AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١١ ٠٨:١٦

کارناسێکی پرسەکانی تورکیا بۆ مێهر:

پەکەکە چەک دانانێت/ ئەردۆغان سەرناکەوێت

پەکەکە چەک دانانێت/ ئەردۆغان سەرناکەوێت

عەلی حەیدەری کارناسی پرسەکانی تورکیا وتی: فەرماندەکانی پەکەکە بە پێی خواستێک کە هەیانە و دۆخی ناوچەکە و هەروەها نێوخۆی تورکیا بەرەو دانانی چەک ناڕۆن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئێلناز ڕەحمەت نەژاد، عەبدوڵڵا ئۆجالان دوای دیدار لەگەڵ نوێنەرانی دەم پارتی لەسەر هەڵوەشاندنەوە و چەک دانانی پەکەکە جەختی کرد. ناوبراو هەروەها بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی سیاسی لەلایەن کوردەکانی لە جێی شەڕی چەکدارانە هێناوەتە ئاراوە. لە ڕوانگەی ئۆجالانەوە جگە لە گفتوگۆ و دیمۆکراسی ڕێگایەک بوونی نییە.

ئەردۆگان لە کاردانەوە بە پەیامەکەی ئۆجالان وتی: چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانین.

عەلی حەیدەری لە ئەو بارەوە دەڵێت: بە پێی کاردانەوەکەی ئۆجالان وادیارە کە هیچ دانوستانێکی نهێنیی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا نەبووە و بە جیدی بەدوای چارەسەری پرسەکەیە. لە حاڵێکدا گفتوگۆ نافەرمییەکان وا دەرکەتووە کە لە باتی دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دۆخی ئۆجالان دەگۆڕدرێت و لە زیندانی ئیمرالی بۆ زیندان لە ماڵەوە دەگوازرێتەوە.

ڕێبەرانی پەکەکەش وەکوو موراد کارایلان لە کاردانەوە بە ئەو پەیامە دەڵێت: ناتوانین کارێک هەمبەر بە ئەو پەیامە ئەنجام بدەین، ئەبێ ئۆجالان ئازاد ببێت و بێتە قەندیل و کۆنگرە بەڕێوە ببات و لەوێ بڕیار بدرێت کە پەکەکە چ بکات. دەوڵەتی تورکیاش ئەو کارە ناکات و ئەوە چەواشەکارییەک لە لایەن دەستەی ڕێبەرایەتی پەکەکە لە قەندیلە کە بە شێوەی زۆر بەڕێزانە داواکارییەکەی ئۆجالان جێبەجێ نەکات.

هەروەها لە سووریاش کوردەکان کاردانەوەی جیاوازیان بە ئەو بانگەوازییە هەبووە لەلایەن ساڵح موسلێم ڕایگەیاندووە کە پێشوازی لە پەیامەکە دەکەن و مەزڵۆم کۆبانێش ڕایگەیاندووە کە بەردەنگی ئەو پەیامە ئێمە نین و ڕەت کردووەتەوە.

عەلی حەیدەری زیادی دەکات کە دانانی چەک هیچ دەستکەوتێکی بۆ پەکەکە نابێت و لەوانەیە جگە لە مەرگ و زیندانی چارەنووسێکی دیکەیان نەبێت.

ناوبراو دەڵی کە جگە لە پەکەکە وڵاتانی دیکەش لە ناوچەکە لەسەر ئەو بابەتە کاریگەرن، وڵاتگەلێک وەکوو ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئامێری پەکەکە بۆ گوشار لەسەر دەوڵەتی تورکیا چ لە تەیار کردن و پڕچەک کردن چ لە پاڵپشت یدارایی و سیاسی کەڵکیان وەرگرتووە و لە ئێستادا ئەمریکا و ئەڵمانیا یەکێک لە پەناگە گرینگەکانی ئەندامانی پەکەکە دێنە ئەژمار. بۆیە ئەو وڵاتانە بە ئاسانی ئیزن نادەن کە گوشارەکان لە سەر ئەو وڵاتە کەم ببێتەوە و بە پێی گۆڕاینی هاوکێشەکان لە سووریا لە قازانجی تورکیا ،وڵاتانی جیاوازی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئیزن نادەین کە تورکیا تەنیا چالاکی ناوچەکە بێت و پەکەکە یەکێک لە ئامیرەکانی گوشار و کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکیایە.

ئەو کارناسە دەشڵێت کە تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پەکەکە هەڵنەوەشێتەوە ئەوا ئێمە سەرکەوتیان دەکەین و لەناویان دەبەین.


عەلی حەیدەری زیادی کرد: بە پێی ئەو باسانە کە کرا ئەو گفتوگۆگەلە ناگەنە ئەنجام . فەرماندەکانی پەکەکە بە پێی ئەنگێزەیەک کە هەیانە و دۆخی ناوچەکە و هەروەها نیوخۆی تورکیا بەرەو دانانی چەک ناڕۆن. هەرچەندە مێدیاکانی نێوخۆی تورکیا ئەو بابەتە وەکوو سەرکەوتنی ئەردۆغان ناو لێدەبەن بەڵام ڕووداوێکی ئەوتۆ لە بواری کوردەکان و پەکەکە ڕوو نادات. لەبەر ئەوەش بە گشتی پەکەکە گۆرانی بەسەردا نایێت لە پژاکیش گۆڕانکاری ناکرێت ، بەتایبەت ئەوەی کە پژاک پێوەندی ئەوتۆی لەگەڵ نێوخۆی تورکیا نییە و بەدوای گورز وەشاندن لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

News ID 54166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha