بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، دوژمنی زایۆنی لە تیرۆری شەهید "سەید حەسەن نەسروڵڵا"، ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە پێشکەوتەترین تەکنۆلۆژییە سەربازییەکانی خۆی بەکار هێنا و تەنیا لە چەند خولەک بە فرۆکەی ئێف 15 و بە هەڵگرتنی زیاتر لە 80 بۆمبای یەک تۆنی ناوچەکەی کردە ئامانج. بە گوێرەی زانیارییەکان بۆمبەکان لە جۆری "ئێم کا 84"ی دژە دامەزراوە و بەرهەمی ئەمریکا بوونە.
لەمناوە یەکێک لە گرنگترین پرسیارەکان، ئاستی دەستێوەردانی ئەمریکا لە پلانداڕێژی و ڕاپەڕاندن و دابینکردنی لۆجێستیکیی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە، بە چەشنێک کە دەکرێ ئاستی ئەو هاوکارییە بە هاوئاراستەیی ستراتژیکیی ئەمریکا و زایۆنییەکان لێک بدەینەوە.
"عومەر مەعرەبوونی" کارناسی پرسە سیاسی و سەربازییەکان لەوبارەیەوە لای وایە کە بەشێک لەو هاوکارییە لە پڕچەککردنی ئیسرائیلییەکان بە مووشەکگەلێک کە شوێنی سەید حەسەن نەسروڵڵا کردە ئامانج، بەرچاوە و ئاستی بەشداریی ئەمریکا لەو جەنایەتەی لەو دوو سۆنگە لێکدایەوە:
1. چاودێری ئەلەکترۆنیک و پێدانی زانیاری سیخۆری.
2. پڕچەککردنی ڕژیمی زایۆنی بە چەک و جیهازاتی پێشکەوتە و گونجاو.
هەروەها "عەدنان عەلامە" کارناسێکی دیکەی پرسە نێودەوڵەتییەکانیش، دەوڵەتی ئەمریکا بە هاوبەشی تیرۆری شەهید "سەید حەسەن نەسروڵڵا" دەزانێ و دەڵێ، ئەوە ئەمریکا فرۆکەی جەنگی و چەک و بۆمباکانی بۆ ئەو تیرۆرە ڕادەستی ڕژیمی زایۆنی کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئاگاداریی ئەمریکا لە ئەنجامی ئەو تیرۆرە و پێدانی بۆمبی دەوڵەمەند بە ئۆرانیۆمی لاوازکراوە بۆ بەرزکردنی ئاستی ڕەخنەی بۆمباکان بە ڕژیمی زایۆنی، جەختی کرد: ئەمریکا جگە لە دابینکردنی جیهازاتی پێویست بۆ تیرۆری شەهید "سەید حەسەن نەسروڵڵا"، پاڵپشتییەکی سیاسیی بەربڵاوی لەو تیرۆرە کرد و بەو کارەی بووە هۆی دادگایینەکرانی دەسەڵاتداری ڕژیمی زایۆنی بە تاوانی جەنگی و دژە مرۆیی. ئەگەرچی ئەو تاوانە لە درێژەی زەماندا ناسڕێتەوە و ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە ئەنجامدا بۆ ئەو تاوانە سزا دەدرێن.
ئەو کارناسە نێودەولەتییە ئاستی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکای لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای بەرزتر لە 70 لەسەد زانی کە ئەم بەشدارییە لە ڕێگەی مەیدانی ڕاستەوخۆ بە پاڵپشتی ئاسمانی و هەواڵگرانە کراوە.
عەدنان عەلامە گرنگترین بژێرەکانی ئەم هاوبەشییەی ئەمریکای بە گوێرەی خوارەوە ڕاگەیاند:
1. ئەمریکا گەورەترین باڵوێزخانەی جیهانی لە لوبنان کردۆتەوە کە بریتییە لە فرۆکەخانەی فرۆکە و کۆپتەر و بەمجۆرە گەشتە ئاسمانییەکانی بە چاودێریی فرۆکەخانەی بەیرووت نییە.
2. نوێنەرانی ئەمریکا لە وەزارەتخانە و ئیدارە فەرمییە جۆراوجۆرەکانی لوبنان بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەردەوام لەو وڵاتە لە هاتوچۆدان.
3. باڵوێزی ئەمریکا لە لوبنان لە پێشکەوتەترین ئامرزای پەیوەندی و سیستەمگەلی بیستۆکی و سیخۆری کەڵک وەردەگرن و لەو ڕێگەوە زانیارییەکی زۆر کۆ دەکاتەوە و ڕادەستی ڕژیمی زایۆنی دەکات.
بەوەشەوە ئەلمنار لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتەدا جەختی کرد کە سەرەڕای ئەو هەڵمەت و هاوکارییانەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، بەرخۆدان هێشتاش بەهێز و ڕێک و پێکە و کەس ناتوانێ تێکی بشکێنێت و ناوی شەهید "سەید حەسەن نەسروڵڵا" بۆ هەمیشە وەک ڕێبەرێکی تایبەتی و هەرمان لە مێژوودا دەمێنێت و ڕژیمی زایۆنی درەنگ و زوو دەزانێت کە چ هەڵەیەکی کردووە لە تیرۆری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان.
Your Comment