AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٢ ١٢:٤٨

ڕژێمی جۆلانی دەیان بکوژی عەلەوییەکانی لە سووریا ئازاد کرد

ڕژێمی جۆلانی دەیان بکوژی عەلەوییەکانی لە سووریا ئازاد کرد

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئازادی دەیان بکوژی عەلەوییەکان لە سووریا بە دەستی ڕژێمی جۆلانی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی جۆلانی 32 تیرۆریست کە نیوەیان هاووڵاتی بیانین ، ئازاد کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو تیرۆریستانە لە کوشتوبڕی عەلەوییەکان لە لە پێنج شاری سووریا دەستیان هەبووە بەڵام لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا 32 کەسیان ئازاد کراون.

سەرچاوە ئاگادارەکانی زیادیان کرد کە سەرجەم بەڵێنەکانی جۆلانی لەسەر لێپرسینەوەی هۆکاری جەنایەتەکان لە سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد پووچە و ئازادی ئەو تیرۆریستانە نیشانی دەدات کە ئۆپراسیۆنەکان لە دژی عەلەوییەکان بە پێی نەخشەی لە پێشەوە داڕێژراو ئەنجام دراوە.


News ID 54182

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha