AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٠ ١٠:٢٩

نافەرمییە؛

یەکەم وردەکارییەکانی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران

یەکەم وردەکارییەکانی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران

هەندێک مێدیا بە شێوەی نافەرمی هەندێک وردەکاریان لەسەر تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران بڵاو کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک مێدیا سەبارەت بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە ڕایانگەیاند: ئەو تیرۆرە هەنیە نزیک کاتژمێر ٢ ی نیوەشەو ڕووی دا. شەهید هەنیە کە بۆ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ئێران هاتبووە ئێران لە یەکێک لە شوێنە تایبەتەکان بۆ گیانبازەکان لە باکووری تاران جێگیر بوو کە بە هاویشتنی هاوێژراوێک لە ئاسمانەوە شەهید بوو. لێکدانەوەکان درێژەی هەیە و بەم زووانە وردەکاری ورد ڕادەگەیەندرێت.

شیاوی ئاماژەیە کە سوپای پاسداران لە یەکەم بەیانانمەیدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکان خەریکە ئەنجام دەدرێت و دواتر وردەکارییەکان ڕادەگەیێندرێت.

News ID 51093

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha