بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هاتنە سەر کاری شارەوانە کوردەکان لە پارتی بەرابەر و دیمۆکراسییەوە(دەم پارتی) لە شاری وان، تابلۆ و نووسراوی سەرشەقامەکان کە پێشتر بە زمانی تورکی بوون بۆ دوو زمانی کوردی و تورکی گۆڕدرا.
بەم حاڵەوە دوێنێ شەو گرووپێکی نەناس بە ڕژاندنی ڕەنگ لەسەر نووسراوەکان ، نووسیویانە: تورکیا تورکە.
ئەمە لە حاڵێكدایە کە هەر نووسراوە بە دوو زمانی تورکی و کوردی لەسەر زەوی نووسرابوو.
شیاوی ئاماژەیە کە جگە لە شاری وان، شارەکانی هیلوان، مووش، تاتوان و ئامەدیش تابلۆکانیان بۆ زمانی کوردی و تورکی گۆڕیبوو.
Your Comment