AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٧ ٠٦:٣١

مافی مرۆڤی سووریا: دامودەزگا کوردییەکان ڕادەستی دیمەشق نەکراوە

مافی مرۆڤی سووریا: دامودەزگا کوردییەکان ڕادەستی دیمەشق نەکراوە

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕەتی کردەوە کە دامودەزگا ئیداری و سەربازییەکانی هەسەدە ڕادەستی دەوڵەتی دیمەشق کرابێت و ئەو هەواڵەی بە بەشێک لە پاگەندەی میدیاکانی نزیک لە دەوڵەتی سووریا زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بە پشتبەستن بە سەرچاوە بڕواپێکراوەکانی خۆی، ڕاپۆرتە بڵاوبووەکان لە بڕیاری مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ ڕادەستکردنی دامودەزگا ئیداری و سەربازییەکان باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەوڵەتی دیمەشقی ڕەت کردەوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا هەروەها سەبارەت بە پاشهاتی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە هوشداری دا و ڕایگەیاند کە ئەو جۆرە هەواڵانە بەشێکن لە پاگەندەی میدیایی هاوئاهەنگ لە لایەن تۆڕ و کەناڵە نزیکەکان لە دەوڵەتی سووریا بۆ گوشار دەروونی خستنە سەر هەسەدە لە میانەی دانوستانەکانی نێوان هەر دوولا.

شایانی باسە، لە ڕۆژانی ڕابردوو، ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی ڕادەست‌کرانی پارێزگای دیرەزور و پاشان پاریزگاکانی ڕەقە و حەسەکە لە لایەن هەسەدەوە بە دەوڵەتی دیمەشق، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە کە خێرا لە لایەن سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕەت کرایەوە و ڕاگەیێندرا کە جاری کۆمەڵێک دیدار لە نێوان فەرماندەکانی هەسەدە و ڕێبەرانی هۆزە خۆجێیەکان لە دیرەزوردا بۆ ڕێکخستنی دۆخی ناوخۆیی ناوچە بەڕیوە چووە و هیچ بڕیارێک بۆ ڕادەستکرانی دامودەزگا ئیداری و سەربازییەکان باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئارادا نییە.

News ID 56174

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha