بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگە هاتووە:
انا لله و انا الیه راجعون
بە ئەوپەڕی داخ و کەسەرەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی چیاکۆ یووسفی نەژاد و خەبات ئەمینی دوو چالاکی بەشەرەف و گیانفیدای ژینگە کە لە ڕەوتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەری شاری سنە ئاگر لە جەستەیان بەر بوو و گیانی ئازیزیان لەدەست دا، لە بنەماڵەیان و کۆمەڵگای گەورەی ژینگەی ئێران سەرەخۆشی دەکەین.
ئەو کارەساتە جارێکی دیکە نیشانی دا کە پارێزەرانی سروشت بە عەشقەوە لە هێڵی پێشەوەی پارێزەری لە سەرمایە نەتەوەییەکانن و گیانی شیرینی خۆیان لە ئەو ڕێگا پیرۆزە پێشکەش دەکەن.
ئەمن وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو بەڕێزانە، هاوکارانمان، چالاکانی بواری ژینگە و هەموو دۆستانی سروشت هیوای سەبرم هەیە بۆ بنەماڵەی ئازیزیان و خوا لێیان خۆش بێت.
یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێڕەو.
شنیا ئەنساری
جێگری سەرۆک کۆمار
سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگە
Your Comment