بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سی ئێن ئێن لە زمانی دوو سەرچاوەی سەربازییەوە ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە رەوتی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران ، نزیک بە یەک لەسەر چواری پاشەکەوتی مووشەکە تادەکانی خۆی بەکار هێناوە.
ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بە 100 یان 150 مووشەکی تاد هەوڵیان داوە مووشەکە هاوێژراوەکانی ئێران شوێنگیری بکەن کە بەشێکی گەورەی پاشەکەوتەکانیانە کە کەم بوونەوەی خێرای پاشەکەوتی مووشەکەکانی تاد بووەتە هۆی نیگەرانی ئەمنیەتی بۆ واشنتۆن.
سی ئێن ئێن: ئەمریکا یەک لەسەر چواری مووشەکەکانی خۆی لە شەڕی ئێراندا لەدەست دا
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە ئەمریکا یەک لەسەر چواری مووشەکە شوێنگیرییە تادەکانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی مووشەکەکانی ئێران لە کاتی شەڕی سەپێندراوی ئیسرائیل بە سەر ئێران لەدەست داوە.
News ID 56168
Your Comment