بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممە 28ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.
لە دیدارەکەدا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە بارزانی گەیاند و هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکات کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە.
Your Comment