بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئامادەبوونی چیغدم قلیچگون ئۆچار و کەکسین بایێندیر هاوسەرۆکانی پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان(DBP) و ساڵحە ئایدنیز نوێنەری ماردین لە دەمپارتی، ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی و ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو دوو پارتە لەگەڵ وەیسی ئاکتاش و خێزانەکەی لە نووسینگەی دەمپارتی لە ئامەد دیداریان کرد، کە ناوەڕۆکی دیدارەکەیان تا ئێستا بڵاو نەبۆتەوە.
وەیسی ئاکتاش کۆنە زیندانی سیاسی کوردی تورکیایە کە لە ساڵی 1996 بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی تورکیا و ئەندامێتیی لە ڕیزەکانی پەکەکە، سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەردا بڕا و لە ساڵی 2015ـهوە گواسترابووە زیندانی سەرۆئەمنیی ئیمرالی، و لەمدواییە پاش یەک ساڵ و سێ مانگ زیاتر لە ماوەی حوکمەی، ئازاد کرا.
Your Comment