AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٦ ١٩:٢٢

پزشکیان: وەڵامی ئێران بە هێرشی ئەمجارەی دوژمنان، لێبڕاوانە دەبیت

پزشکیان: وەڵامی ئێران بە هێرشی ئەمجارەی دوژمنان، لێبڕاوانە دەبیت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: خوازیاری نین و ئامادەی گفتوگۆین، بەڵام وەڵامی ئێمە بە دووپات‌بوونەوەی شیمانەیی دەستدرێژیش لێبراوانە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ئەوڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی دانانی باڵوێزی نوێی فەڕەنسا لە ئێران، وێڕای هیواخواستن بۆ پەرەدان بە هاوکارییەکانی نێوان تاران-پاریس، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای یەکگرتوویی ناوخۆیی و دانوستان لەگەڵ جیهانە، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە پاگەندە و بانگەشەی درۆیین و تۆمەتبارکردنی ئێران بۆ چێکردنی چەکی ئەتۆمی بەدوای ئاژاوەنانەوەن.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی ڕیسا نێودەوڵەتییەکان خوازیاری مافی خۆمانین و پابەندی ئەو چوارچێوانە بووین و ئێستاش ئامادەی دانوستان لەو بوارەداین و ئەوە بە مانای چاوپۆشی لە مافی ئێران نییە.

پزشکیان جەختی لەوەش کرد: ئێمە ئامادەی گفتوگۆین و خوازیاری شەڕ نین، بەڵام وەڵامی ئێمە بە دووپات‌بوونەوەی شیمانەیی دەستدرێژیش لێبراوانە دەبێت.

News ID 56171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha