AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٤ ١٢:٤٨

پەرلەمانتارێکی عێراق:

حکومەتی هەرێم بەشە بودجەی شارەکانی دیکە عێراق بەتاڵان دەبات

حکومەتی هەرێم بەشە بودجەی شارەکانی دیکە عێراق بەتاڵان دەبات

عەلت تورکی جەمالی نوێنەری بزووتنەوەی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێوەندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەر بەرژەوەندی ئابووری دانراوە، وتی: هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە بودجەی گشتی عێراق دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی تورکی جەمالی نوێنەری بزووتنەوەی سادقوون لە پەرلەمانی عێڕاق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا تەنانەت یەک دینار لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی خۆیی ڕادەستی بەغدا نەکردووە، زیادی کرد: هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە بودجەی پارێزگای بەسرە و بودجەی گشتی عێراق دەبات کە ئەو بابەتە دەیسەلمێنێت کە پێوەندی هەولێر لەگەڵ بەغدا لەسەر بەرژەوەندی ئابووری دانراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم خووی گرتووە کە دارایی گشتی عێراق بە شێوەی جیاوازی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەتاڵان ببات، وتی: سەرەڕای ئەو داراییەی کە حکومەتی هەرێم لە بودجەی عێراق بەتاڵانی دەبات، هاووڵاتیانی کورد بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان لە ژێر هێڵی هەژاری ژیان دەکەن.

News ID 51009

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha