به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پرسی ناڤۆکی ئێران، گه‌ماڕۆکانی ئه‌م وڵاته و له کۆتاییدا واژۆ کردنی به‌رجام، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین پرسه یاسایی و سیاسییه‌کانی ئێستای جیهان که مێشکی زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی ئێسته‌ی جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه.
دانیل ئێچ جۆینه‌ر، نووسه‌ری کتێبی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران و مافی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌و مامۆستایانه‌ی شاره‌زا له کاروباری باری مافی ناڤۆکییه که لێکۆڵینه‌وه‌ی له په‌روه‌نده‌ی ناڤۆکی ئێران کردووه و ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی کتێبێک‌دا بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ئه‌و له کتێبه‌که‌ی خۆیدا هه‌وڵی داوه زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ست بخات و به پێی ئه‌م زانیاریانه بتوانێت به وردی وڵامی پرسیاره‌کانی که‌یسی ناڤۆکی ئێران بداوه‌ته‌وه که له ساڵی ۲۰۰۲وه ده‌ستی پێکردووه. ئامانجی ئه‌م نووسه‌ره له نووسینی ئه‌م کتێبه وڵام دانه‌وه به‌و پرسیارانه‌یه که سه‌باره‌ت به پرسی ناڤۆکی ئێران له به‌ستێنێکی مێژوویدا دروست بووه.
ئه‌م کتێبه هه‌روه‌ها له دوای ئه‌وه‌یه که نیشانی بدات که چۆن ده‌بوایه‌ت "ئێن پی تی" (۱۹۶۸) به وردی جێبه‌جێ بکریایه‌ت و ئه‌م شته به گرنگی وه‌رنه‌گیراوه.
نووسه‌ر لای وایه که که‌یسی ناڤۆکی ئێران که‌یسێکی یه‌کجار تاقانه‌یه و ئێمه به‌م که‌یسه تێده‌گه‌ین که چه‌ند یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پرسی ناڤۆکی که‌م و کۆڕیان هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن تاکوو به‌م جۆره نه‌بێته جێگه‌ی کێشه له جیهاندا.
یه‌کێکی دیکه له پرسیاره گرنگه‌کانی ئه‌م کتێبه چۆنیه‌تی واژۆ کردنی به‌رجامه و ئه‌م بابه‌ته‌ی که چۆن ئه‌م ڕێککه‌وتنه سه‌ری گرتووه و چۆن ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت که دیسان کێشه‌ی ناڤۆکی ئێران وه‌ک قه‌یران سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه.
دانیل ئێچ جۆینه‌ر، نووسه‌ری کتێبی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران و مافی نێونه‌ته‌وه‌یی، مامۆستای کۆلێژی یاسای زانکۆی ئالابامایه له ئه‌مریکا و نووسینی دیکه‌شی هه‌بووه، وه‌ک "لێکدانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی ناڤۆکی" له ساڵی ۲۰۱۱ که ئه‌م کتێبه‌ش له لایه‌ن بڵاڤگه‌ی ئاکسفۆرده‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Your Comment