AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٦ ١٠:٤٢

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر:

تازیەباریی عاشوورا بە پانتایی ئێران/ چیرۆکی کەربەلا گەیشتە سەر

تازیەباریی عاشوورا بە پانتایی ئێران/ چیرۆکی کەربەلا گەیشتە سەر

لە ڕۆژی دەی موحەڕەم واتا ڕۆژی عاشوورا لە سەرتاسەری ئێران و هەندێک ناوچەی جیهان، بۆ شەهید بوونی ئیمام حسێن (د.خ) ڕێوڕەسمی تازیەباری تایبەت بەڕێوە دەچێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕۆژی عاشوورا بۆ جیهانی ئیسلامی ڕۆژێکی گرینگ دێتە ئەژمار چونکوو لە ئەو ڕۆژەدا خوێنێک لە دەمارەکانی ئیسلامەوە ڕژایە زەوی کە تا قیامەت دەکوڵێت و لە کوڵێنی ئەو، ژیانی ئیسلام و مانەوەی موسڵمانێتی ئێمە هەموو ساڵێک دەبووژێتەوە.

هەموو ساڵێک بە ئیزنی خودا گەورەیی ڕێوڕەسم و نەریتەکانی ڕۆژی عاشوورا زیاد دەبێت و نەریتەکانی بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە دەماودەم لە بەرەیەکەوە دەگاتە بەرەیەکی دیکە و ئەمڕۆ لە سەدەی چواردەی هەتاوی و دوای 1385 ساڵ لە عاشوورای 61 ی کۆچی ، خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی بۆ شەهیدی ستەملێکراوی عاشوورا فرمێسکی خوێن دەڕێژن و ئەمڕۆ هەمووان تێگەییشتوون کە سەرکەوتووی مەیدانی کەربەلا ئیمام حسێن بوو. و لە دڵی ئەو سەرکەوتنەوە مەکتەبێکی مرۆڤایەتی ڕیکا و بانگەشەی ئیسلامەتی و ئازادی دەکات.

لە ڕۆژی دەی موحەڕڕەم واتا ڕۆژی عاشوورا لە سەرتاسەری ئێران و هەندێک ناوچەی جیهان، بۆ شەهید بوونی ئیمام حسێن ڕێوڕەسمی تازیەباری تایبەت بەڕێوە دەچێت.

دەستە ئایینییەکان و تازیەبارانی ئیمام حسێن کە دوێنێ و دوێنێشەو تا کۆتاییەکانی شەو بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی تازیەباری تاسووعای حسێنی ، تازیەباری ساقی کەربەلا و یاری بەئەمەگی ئیمام حسێن ، حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس بوون، ئەمڕۆش لە کەشێکی مەعنەویدا بە یادی ئیمام حسێن سینە دەکوتن.


خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئیران لەوانە ئەردستان، بجنورد، بازاڕی تەبرێز، مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بۆ ئیمام حسێن ڕێوڕەسمی تازیەباری تایبەت بەڕێوە دەبەن.

ڕێوڕەسمی تازیەباری عاشوورای حسێنی لە گۆڕەپانی 22 ی ڕێبەندانی شاری ئیلام دەستی پێکردووە.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی "چەمەری" هاوکات لەگەڵ عاشوورای حسێنی لە مەلەکشاهی

ڕێوڕەسمی نەریتی چەمەری یەکێک لە مەراسیمە خۆجەییەکانی پارێزگای ئیلامە کە هاوکات لەگەڵ عاشوورای حسێنی ناوچەی عەشایری کەلک نەقی مەلەکشهای بەرێوەی دەبەن.

خەڵکی شاری دێهلۆڕان لە پلەی گەرمای 50 دا هاتوونەتە نێو دەستەی تازیەبارییەوە بۆ یادی ئیمام حسێن سینە دەکوتن.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی عاشووای حسێنی لە وێنسار
ڕێوڕەسمی عاشوورای حسێنی لە گوندی وێنسار سەر بە قوروە بە بەشداری تازیەبارانی حسێنی لە ئەو گوندە بەڕێوە چوو.

تازیەباری حسێنی لە سیستان و بەلووچستان
عاشقانی ئەهلی بەیت لە سیستان و بەلووچستان هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری جیهان، لە ڕۆژی عاشوورای حسێنی هاتنە سەر شەقام بۆ تازیەباری ئیمام حسێن و هەروەها خوێندنی نوێژی نیوەڕۆ بە شێوەی گشتی و دواتریش خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەرنامەکانی شامی غەریبان.

کۆبوونەوەی ئەهلی سوننە و شیعە لە ئەسالم
لە ئەم ڤیدیۆیەدا وێنەگەلێک لە کۆبوونەوەی ئەهلی سوننە و شیعەی ئەسالم هاوکات لەگەڵ عاشوورای حسێنی لە مزگەوتی سیا توربە دەبینرێت.

ڕێوڕەسمی تازیەباری عاشوورای حسێنی لە شارەکانی کوردستان دەستی پێکرد


ڕێوڕەسمی تازیەباری عاشوورای حسێنی بە بەشداری گشتی خەڵک، ئەندامانی دەستە ئایینییەکان، مەداحەکان، مامۆستایانی ئایینی، بازاڕیان، منداڵان و گەنجان لە شار و گوندەکانی کوردستان دەستی پێکرد.

ڕێوڕەسمی عاشوورا ئەمڕۆ بە بەشدای 720 دەستەی ئایینی و کردنەوەی 80 ویستگەی سەڵواتی و خێوەتی میوانداری لە شارەکانی پارێزگا بەڕیوە دەچێت.

تازیەباریی عاشوورا بە پانتایی ئێران/ چیرۆکی کەربەلا گەیشتە سەر

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ ساڵی ١٤٠٣ی کۆچی کە هاوتایە لەگەڵ ١٠ی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٦ی کۆچی، نوێژی نیوەڕۆی عاشورا لە یەک کاتدا لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوەچوو.

News ID 50924

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha