AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٠ ١٤:٠١

سەلیمی بۆ مێهر:

ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی "مەسعوود پزشکیان" 9 ی گەلاوێژ لە مەجلیس بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی "مەسعوود پزشکیان" 9 ی گەلاوێژ لە مەجلیس بەڕێوە دەچێت

وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: سێشەممە 9 ی گەلاوێژ، ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا سەلیمی، وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو وتی: بە پێی بەرنامەڕیزییەکان، ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆمار ڕۆژی سێشەممە 9 ی گەلاوێژ دەبێت.

بە پێی یاسا، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار دوای ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی حوکمی سەرۆک کۆماری لەلایەن ڕێبەرەوە و بە بەشدخاری سەرۆکی دیوانی باڵای وڵات، ئەندامانی شۆرای نیگەهبانی دەستوور، سەرۆکی دەسەڵاتی داد و تێیدا سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بە پێی بڕگەی 121 ی دەستوور سوێند دەخوات کە هەموو توانای خۆی بۆ بەرپرسیارێتییەکەی بخاتە گەڕ و سوێندنامەکەی واژۆ بکات.

News ID 50869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha