AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٦ ١٤:٣١

لە پەیامێکی فەرمیدا؛

ئایەتوڵا خامنەیی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد

ئایەتوڵا خامنەیی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد

ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکدا بە سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم کاندیدەکان و تێکۆشەرانی بواری هەڵبژاردن جەختی لە بەکارهێنانی تواناکانی وڵات لە لایەن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بۆ ئاسوودەیی گەل و پێشکەوتنی وڵات لە درێژەی ڕێبازی شەهید ڕەئیسی کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم کاندیدان و تێکۆشەرانی بواری هەڵبژاردن، جەختیان لە کەڵک وەرگرتن لە توانا زۆرەکانی وڵات لە لایەن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بۆ ئاسوودەیی خەڵک و پێشکەوتنی وڵات ، بەمپەیڕەوکردنی ڕێبازی شەهید ڕەئیسی، کردەوە.

دەقی پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

والحمد لله ربّ العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمدٍ و آله الطاهرین سیما بقیّة الله روحی فداه.

سوپاس بۆ خودای ئازیز و میهرەبان، کە بە ئیرادە و سەرخستنی ئەو ، نەتەوەی مەزنی ئێران توانی لە ماوەیەکی کورتی یاساییدا گۆڕەپانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕێکبخات و لە دوو هەینی یەک لە دوای یەکدا هەڵبژاردنی ئازاد و شەفاف ئەنجام بدات و دوای کارەساتی قورسی لەدەستدانی سەرۆکی شەهید، لە نێوان چەند کاندیدێک بە زۆرینەی دەنگ سەرۆکی وڵات هەڵبژێرە.

بەرپرسانی بەڕێزی کاربەڕێوەبەری هەڵبژاردن بەخێرایی پێویست و متمانەی تەواو ئەرکی خۆیان ئەنجامدا، خەڵکی ئازیزیش بە هەستێکی بەرپرسیارێتی هاتنە گۆڕەپانەکە و دیمەنێکی گەرم و پڕ شکۆیان دروستکرد و سندووقەکانی هەڵبژاردنیان لە دوو قۆناغدا بە زیاتر لە ٥٥ ملێون دەنگ ئاخنی.

ئەم هەنگاوە مەزنە لە بەرەنگاربوونەوەی جەنجاڵی ساختەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، کە دوژمنانی نەتەوەی ئێران بۆ پەرەدان بە بێ هیوایی و بنبەست دەستیان پێکردبوو، کارێکی درەوشاوە و لەبیرنەکراو و هەموو کاندیدە بەڕێزەکان و هەموو ئەوانەی شەو و ڕۆژ کاریان کرد بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بۆ سەرکەوتنی هەریەکەیان هاوبەشن لە شەرەف و پاداشتەکەیدا.

ئێستا میللەتی ئێران سەرۆکی خۆی هەڵبژاردووە. بە پیرۆزبایی لە میللەت و سەرۆکی هەڵبژێردراو و سەرجەم هەڵسوڕاوانی ئەم دیمەنە هەستیارە بەتایبەت گەنجانی بەسۆز و خرۆشی مەڵبەندی هەڵبژاردنی کاندیدەکان، پێشنیار دەکەم هەموو لایەک هاوکار و هاوبیر بن بۆ پێشکەوتن و پەرەدان بە کەرامەتی وڵات. جێی خۆیەتی کە هەڵسووکەوتی ڕکابەرانە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بگۆڕدرێن بۆ دۆستایەتی و هەمووان بە هەموو توانایانەوە هەوڵی خۆشگوزەرانی ماددی و مەعنەوی وڵات بدەن.

هەروەها پێشنیار دەکەم بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراو دکتۆر پزشکیان کە متمانە بە خوای گەورە ڕەحمان بکات کە چاوی لە ئاسۆی دوور و گەشاوە بێت و لە درێژەی ڕێبازی شەهید ڕەئیسیشدا، کەڵک وەرگرتن لە توانا زۆرەکانی وڵات بەتایبەتی گەنجان ، سەرچاوە مرۆییە شۆڕشگێڕ و دڵسۆزەکان، بۆ ئاسوودەیی خەڵک و پێشکەوتنی نیشتمان.

سەید عەلی خامنەیی

News ID 50823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha