AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٤ ١٧:٥٣

لەلایەن موخبێرەوە هاتە ئاراوە؛

ئێران پێشنیاری دامەزراندنی بانکی هاوبەشی شانگهایی دا

ئێران پێشنیاری دامەزراندنی بانکی هاوبەشی شانگهایی دا

سەرپەرشتیاری سەرۆک کۆماریی لە یەکەم بەشساریی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوکارییەکانی شانگهای، وتی: پێشنیار دەکەم کە کەناڵی ناوچەی ئازادی هاوبەش پێک بێت و بانکی هاوبەشی شانگهای بە مەبەستی گەشەی هاوکاری ئەندامەکان، دابمەزرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر سەرپەرشتیاری سەرۆک کۆماریی ئێران لە بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی هاوکاری شانگهای کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاستانەی پێتەختی قەزاقستان بەڕێوە چو، وتی: بەردەوام بوونی جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل کە بە پاڵپشتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت لە دژی خەڵکی فەلەستین بە توندی ئیدانە دەکەین.

ناوبراو وتیشی: چالاکی بازرگانی و ترانزیتی تەواوکەری یەکترن و بۆیە پێشنیار دەکەم کە هەوڵ بدەن بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئازادی هاوبەش و پەیمانی ئابووری .

موخبێر هەروەها ڕایگەیاند کە دامەزراندنی بانکی هاوبەشی شانگهای، دەتوانێت ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی هاوکاری وڵاتانی ئەندام لە بواری دارایی و ئابووری.

News ID 50790

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha