AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٤ ١٨:٠٠

فه‌رهاد سه‌نگاوی:

بەشداریی هەڵبژاردن گرنگە تا زۆرینه‌ی ره‌ها دروستبكرێت به‌بێ بارزانی

بەشداریی هەڵبژاردن گرنگە تا زۆرینه‌ی ره‌ها دروستبكرێت به‌بێ بارزانی

فه‌رهاد سه‌نگاوی رایگه‌یاند: بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گرنگە تا زۆرینه‌ی ره‌ها دروستبكرێت به‌بێ بارزانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌ كۆڕای خه‌ندان رایگه‌یاند:سوپای توركیا ئێستا ئه‌نفالی گونده‌كان ده‌كات و ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن و رێگه‌ نادات هاووڵاتیان بچنه‌ سه‌ر شوێنه‌كانی خۆیان.

ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان "گرنگه‌ گرنگه‌ فرسه‌ته‌كه‌ له‌ده‌ستنه‌درێت و زۆرینه‌ی ره‌ها دروستبكرێت به‌بێ بارزانی".

فه‌رهاد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌میان به‌شداریكردنی له‌ كۆڕای خه‌ندان، له‌باره‌ی هاتنه‌ناوه‌ی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: "یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان كه‌ پارتی هه‌ڵبژاردن دواخست ئه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ كاتێكی له‌وجۆره‌وه‌، به‌ڵام یه‌كه‌مجار نیه‌ سوپای توركیا هه‌نگاوی له‌وجۆره‌ بنێت، ئه‌وه‌ جۆرێكی دیكه‌یه‌ له‌ ئه‌نفال، سوپای توركیا ئه‌نفالی گونده‌كان ده‌كات و ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن ونابێت بچنه‌ سه‌ر شوێنه‌كانی خۆیان".

گرنگه‌ فرسه‌ته‌كه‌ له‌ده‌ستنه‌درێت و زۆرینه‌ی ره‌ها دروستبكرێت به‌بێ بارزانی

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌، چونكه‌ له‌ دوای ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌قڵیان كۆبكه‌نه‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ستانه‌وه‌ ده‌بێت بۆ كورد، چونكه‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئیراده‌ی ده‌ره‌كی ده‌ڵێت: ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه‌واتا هه‌ڵبژاردن گرنگه‌ بكرێت، بۆیه‌ گرنگه‌ فرسه‌ته‌كه‌ له‌ده‌ستنه‌درێت و زۆرینه‌ی ره‌ها دروستبكرێت به‌بێ بارزانی".

News ID 50789

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha