AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٠ ٠٨:٥٩

جەبار یاوەر:

پەرلەمانی تورکیا بڕیاری هێرش کردنە سەر هەرێمی کوردستان پەسەند کردووە

پەرلەمانی تورکیا بڕیاری هێرش کردنە سەر هەرێمی کوردستان پەسەند کردووە

ئەمیندارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند: تورکیا ٨٠ سەربازگە و بنکەى هەر خاکى عێراق و هەرێمدا دروستکردووە و بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر هاتونەتە خاکى هەرێمەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر ٢٤ کاتژمێر فڕۆکەى تورکیا بە ئاسمانى عێراقەوەیە و لە دوو ساڵدا زیاتر لە ٧٠٠ پرۆسەى سەربازى لە خاکى عێراق و هەرێم ئەنجامداوە.

جەبار یاوەر، ئەمیندارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم لە میدیاى یەکێتى ڕاگەیاند: تورکیا بە پشت بەستن بە بڕیارێکى پەرلەمانى وڵاتەکەى هێرشدەکاتە سەر خاکى هەرێم و هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیادا نییە بۆ هاتنى هێز بۆناو خاکى هەرێم و ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن لەخاکى هەرێم.

هەروەها وتیشى: تورکیا نزیکەى ٨٠ سەربازگە و بنکەى لە خاکى عێراق لە هەرێمى کوردستان دروستکردووە، بە درێژى ٢٠٠ کیلۆمەتر و بە قووڵایی ٤٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکى هەرێمەوە و عێراقیش ئاگادارى ئەم وردەکارییانەیە.

دەشڵێت: فڕۆکەى جەنگى و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئاسمانى هەرێمى کوردستان و عێراقەوەن، هەموو دامودەزگاکانى عێراق بە سەرۆک وەزیرانیشەوە دەزانن ئەمە هەیە و ئەم بێ دەنگییەش ماناى ڕەزامەندى عێراقە بە هێرشەکانى تورکیا لە خاکى عێراق.

ئاشکرایشی کرد کە لە شەش مانگى ڕابردوودا، تورکیا ١٩٨ پرۆسەى سەرباز زەمینى و ئاسمانى لە خاکى عێراق و هەرێمدا ئەنجامداوە، ساڵى ڕابردووش ٥٤٠ پرۆسەى سەربازی ئەنجامداوە.

News ID 50750

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha