AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٦ ٠٦:٥٢

مێدیاکانی ژاپۆن دەریانخست؛

ئازاردانی کوردەکان لە ژاپۆن کێ لە پشتەوەیە؟

ئازاردانی کوردەکان لە ژاپۆن کێ لە پشتەوەیە؟

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەندێک لە مێدیا ژاپۆنییەکان، هۆکارەکانی ڕق لە کوردەکان لە ژاپۆن، هاووڵاتیانی ژاپۆنی نین بەڵکوو هاووڵاتیانی تورکیایین کە بە ناوی ژاپۆنیەکانەوە لە دژی کوردەکانی دانیشتووی دەوەستنەوە و خەڵکی ژاپۆنیش وەدوای ئەوان کەوتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیا ژاپۆنییەکان، نزیک بە 2000 هاووڵاتی کوردی تورکیا بەهۆی سەرکوتی حکومەتی تورکیاوە ڕێگای ژاپۆنیان گرتووەتە پێش و لەوێ نیشتەجێ بوون بەڵام ژمارەیەکی کەمیان توانیویانە مۆڵەتی هاووڵاتی بوونی ژاپۆن وەربگرن.

لە هەمان حاڵیشدا ناڕەزایەتی و هەرای زۆر هەمبەر کوردی تورکیا لە ژاپۆن کەوتووەتە ڕێ کە هۆکاری زۆربەیان حکومەتی تورکیا و لایەنگەرەکانین چونکوو حکومەتی تورکیا چەندین جار بە بەرپرسانی ژاپۆنی ڕاگەیاندووە کە کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لایەنگری پەکەکەن. لەم دواییەشدا پۆلیسی ژاپۆن وێڕای قەدەغە کردنی هەر جۆرە چالاکییەکی هاوپەیوەند بە پەکەکەوە مۆڵەتی دەست بەسەرداگرتنی داراییەکانی ئەو گرووپەشی دەرکردووە.

ڕۆژنامەی ئاساهی شیمبون لەگەڵ کەسێک گفتوگۆی کردووە کە خۆی تورکە و دانیشتووی ئەستەنبوڵە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی هاندەرانەی بە ناوی کوردەکانی دانیشتووی ژاپۆنەوە داناوە کە ڕقی ژاپۆنییەکان لە کورد زیاد بکاتەوە.

دوابەدوای ئەو ئاشکرا بوونە ، ئێستا خەڵکی ژاپۆن تێگەییشتوون کە ئەوەی کە لە کوردەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدرێت پێچەوانەی ڕاستییەکانە و هەر ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ژاپۆن داناوە و ئەو بڕیارانە کە لە دژی کۆچبەرەکان بووە، هەڵدەوەشێتەوە.

News ID 50682

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha