AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣٠ ٢٢:٥٨

سەید حەسەن نەسڕوڵا:

شەڕ بەسەر لوبناندا بسەپێت هیچ سنوورێک ناپارێزین

شەڕ بەسەر لوبناندا بسەپێت هیچ سنوورێک ناپارێزین

سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید تالیب سامی عەبدوڵڵا، یەکێک لە فەرماندەکانی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: ئەگەر شەڕ بەسەر لوبناندا بسەپێندرێت، بەرخۆدان بەبێ ڕێسا و پێودان و سنووردارکردن شەڕ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "سید حەسەن نەسروڵڵا" سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی شەهید "تالیب سامی عەبدوڵڵا"، یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبوڵڵای لوبنان کرد کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی "جۆیا" لە باشووری لوبنان، شەهید بوو.

نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شەهیدبوون بە مانای ئیسلامیەکەی، هەڵبژاردنە لەلایەن خوداوە، ڕزگارییەکی گەورەیە و سەرکەوتنێکی دیاریکراو بۆ هەر کەسێک کە بەدەستی دەهێنێت. هەڵوێستی کەسوکاری شەهیدان لەڕووی ڕەزامەندی و ڕاگەیاندنی ئیرادە و ورە بۆ درێژەدان بە قوربانیدانەکان جێگای شانازییە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵا لە لوبنان وتی: بەرەی پشتیوانی لوبنان بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی و زیانی دارایی، مرۆیی، دەروونی بەسەر دوژمندا دەسەپێنێت. یەکێک لە هۆکارە ڕوونەکانی کاریگەریی بەرەی لوبنانی ئەو هاوارەیە کە لە فەرماندەکانی دوژمن و دانیشتووانەوە دەیبیستین. ئەگەر ڕووداوەکانی باشووری لوبنان هیچ کاریگەرییەکیان نەبووایە، گوێمان لە هاوارەکانیان نەدەبوو.

ڕاشیگەیاند:

دوژمن ناتوانێت بۆ هەمیشە ژمارەی قوربانییەکانی بشارێتەوە، دوژمن ناچار بوو بنکەکانی چۆڵ بکات.
ژمارەی شەڕڤانانمان زیاتر لە 100 هەزار چەکدارە.

ئاماژەی بەوەشکرد: فەرماندەکانی بزووتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکە پەیوەندییان پێوەکردین و ڕایانگەیاند، دەمانەوێت چەکدار بۆ ئێوە بنێرین. ئێمە پێمان وتن نەک هەر شەڕکەری پێویستمان هەیە، بەڵکوو ژمارەی چەکدارەکانمان بە بەراورد بەم شەڕە زۆرە. ژمارەی شەڕڤانانمان زیاتر لە 100 هەزار چەکدارە و لە لوبنان شەڕکەرمان زیاترە لە پێویستی بەرەی شەڕکەر تەنانەت لە خراپترین بارودۆخی شەڕیشدا.

هێرش بۆ سەر لوبنان لێکەوتەی ناوچەیی هەیە.

نەسروڵڵا دەشڵێت: دوژمن دەزانێت دەبێت لە زەوی و دەریا و ئاسمانەوە چاوەڕێمان بکات. ئەگەر شەڕ بەسەر لوبناندا بسەپێندرێت، بەرخۆدان بەبێ ڕێسا و سنووردارکردن شەڕ دەکات. دوژمن و ئاغا ئەمریکییەکەی دەزانن کە هێرشکردنە سەر لوبنان لێکەوتەی ناوچەیی دەبێت.

News ID 50628

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha