AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣٠ ١٣:٢٥

فەرماندەی سنوورەوانی ئینتزامی هەواڵی دا:

تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

فەرماندەی سنوورەوانی ئینتزامی وتی: ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی کە بە مەبەستی هەوڵی خراپکارانە دەیانەویست لە سەروانەوە بێنە نێو ئێران، بە وشیاری سنوورەوانەکان، گورزی قورسیان بەرکەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد عەلی گوودەرزی لە شرۆڤەی ئەو هەواڵی ، زیادی کرد: سنوورەوانە دلێرەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان جێگیر لە هێڵی سنووری شاری سەراوان، بە چاوەدێری بەردەوامی سنوور، لە جووڵەی ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی بۆ هاتن بۆ نێو ئێران و ئەنجامی هەوڵی خراپکارانە لە ناوخۆی وڵات تێگەییشتن.

ناوبراو درێژەی دا: دوو ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژران و کەسێکیشیان دەستگیر کرا.

هەروەها وتیشی کە لە دانپێدانانەکانی ئەو کەسە دەستگیر کراوە ئاشکرا بووە کە سەر بە گرووپی تیرۆریستی ئەنسارولفرقان بوون.

News ID 50624

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha