بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئاگاداری ئەو گەشتیارە بەڕێزانە دهكهین کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئێران لە 16ی 6ی 2024 دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان (تابلۆی ژمارەکانیان تازەکان) بێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و ڕێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن، بۆیە داواکارن لە گەشتیاران و هاوڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەکانەوە، ئەو بڕیارەش لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەردراوە.
Your Comment