AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٤ ١٤:٥٧

لە درێژەر دیدارەکانی لە عێراق؛

باقری لەگەڵ عەبدولەتیف ڕەشید دیدار و گفتوگۆی کرد

باقری لەگەڵ عەبدولەتیف ڕەشید دیدار و گفتوگۆی کرد

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و عەبدول️ەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری، سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆیان کرد.

چەندین بابەتی سەرەکی هاوپەیوەند بە ناوچەکە و جیهان لەم دیدارەدا باس کرا.

هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق و پلان و بەرنامەی دوو لایەن بۆ پەرەدان و گەشەپێدانی ئەم پەیوەندییانە

تەوەری سەرەکی گفتوگۆی باقری و سەرۆک کۆماری عێراق بوو.

لای خۆیەوە باقری سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سپاسی گەل و دەوڵەتی عێراقی کرد کە لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێراندا هاوخەمی گەل و دەوڵەتی ئێران بوون و وەفدی باڵایان بۆ سەرەخۆشی نارد.

شیاوی باسە عەلی باقری بە سەرۆکایەتی شاندێک چووەتە بەغدا.

News ID 50553

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha