بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، لە کۆنگرەی ڕۆنامەڤانی لەگەڵ فەیسەل مێقداد وتی: پەیامی سەفەرەکەی من بۆ سووریا ڕاگەیاندنی پاڵپشتی ئێمە بە بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیلە.
ناوبراو وتی: هاتوومەتە سووریا تا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی غەززە و ڕەفەح گفتوگۆ بکەین.
هەروەها وتیشی:ئێران و سووریا پێیان وایە کە هۆکاری ناسەوامگیری لە ناوچەکە ئیسرائیلە و بۆ ئاسایشی ئەبێ بیانییەکان دەستێوەردان لە کاروباری ناوچەکە نەکەن.
باقری جەختی کرد: ئێران لە سێبەری گوشارەکاندا توانی یارمەتیدەری عێراق و سووریا بێت بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم و هەروەها ئیران توانی بە داهێنانی وەعدەی سادق، ئیسرائیل زەوی گیر بکات.
Your Comment