AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٣ ٠٧:١٢

سەرۆکی دامەزراوەی خەندان بۆ مێهر شرۆڤەی دەکات :

داهاتووی پەیوەندییە ستراتێژییەکەی ئێران و هەرێمی کوردستان

داهاتووی پەیوەندییە ستراتێژییەکەی ئێران و هەرێمی کوردستان

"پەیوەندی تۆکمە و دۆستانەی ئێران و هەرێمی کوردستان ھۆکاری سەقامگیری و ئارامی ھاوبەش بۆ ھەردوولایت ، بەتایبەت کە ئەوەش ڕوونە  ئێرانێکی سەقامگیر و ھەرێمێکی کوردستانی ئارام ، پێکەوە مایەی ئارامی و سەقامگیری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشن."

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ حەلیمە مەڵایی: هەرێمی کوردستان بۆ ئێران گرنگییەکی تایبەتی سیاسی و ئەمنی هەیە. بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ سنووری هاوبەش لەگەڵ ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و بەشێکی پەیوەندی فەرهەنگی و دینی و هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانییە.

لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا و دوای ماوەیەکی دوورودرێژ له ناکۆکی و ساردبوونەوەی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، بە سەفەری نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندی تاران و هەولێر هەڵدرایەوە.

پێشتر پەیوەندییەکی باش لە نێوان تاران و هەرێمی کوردستان هەبوو. پەیوەندی ڕۆشنبیری ، سیاسی و ئابووری بەرز و کوردیش حەزی لە زیادکردنی پەیوەندییەکان بوو کە دوای گرژییە ئەمنی و سیاسییەکان ئەم پەیوەندیانە بەڕێژەیەکی بەرچاو، سارد بوونەوە.

بەڵام لە ئێستادا و دوای پێشوازی گەرمی تاران لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەروەها دیدارە دۆستانەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بە تایبەتی سەرۆک کومار و وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران و هەروەها دیداری دۆستانەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات کە سەرەنجی میدیاکانی ناوچەکەشی ڕاکێشا، چاوەڕوان دەکرێت ئاسۆیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دیارکەوتبێت کە زۆر گرینگە بۆ هەرێمی کوردستان و تارانیش.

ئاژانسی هەواڵی مێهر سەبارەت بەم بابەتە پەیوەندی بە سلێمان عەبدوڵڵا یوونس چاودێری سیاسی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی "خه‌ندان"ەوە گرتووە و ئەم پرسیارانەی لێکردووە کە وڵامەکانی وەک خۆی لە خوارەوە دێت:

بە هاتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان تەوایەوە و بڕیار بوو سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات کە بەداخەوە تووشی ڕووداوێک هات و گیانی بەخت کرد، بەڕای ئێوە داهاتووی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێم چۆن دەبێت؟

بێگومان ئەو ڕوداوەی تراجیدیەی کە بەسەر سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و هاوڕێکانیدا هات پڕۆسەی خستنەوە سەر ڕێگای دروستی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی ڕەنگە کەمێک خاو کردبێتەوە؛ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، چاوەڕێ ناکرێت حەقیقەتی پێویستی گەرمبوونەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێم بەرەو ساردبوونەوە ببات چونکە بە نسبەت هەردوولاوە ڕەنگە ئەو بابەتە وەک ستراتیج سەیر بکرێت.

بۆیە لە ڕاستیدا واچاوەڕوان دەکرێت داھاتوی پەیوەندییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان لە ڕووی واقعی و لۆجیکیەوە ڕوو لە ھەڵکشان بێت و بە ئاڕاستەی قۆناغی نوێی پێکەوەکاردنی ئەرێنی بچێت. ئەگەرچی ئەوە دەکەوێتە سەر خواست و ئارەزووی دولایەنە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرژەوەندی ئێران و ھەرێم بەتەواوەتی کۆکە لەگەڵ ھەڵکشانی ئەو پەیوەندییانە.بێگومان لە ھەموو بوارەکانی پەیوەندی (دیبلۆماسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی)یەوە . نۆڕمالیزەبوون و باشتربوونی ئەو پەیوەندییانە تاکە شتێکە کە بە تەواوەتی دەتوانین بڵێین قازانجی ھاوبەشی گەلانی ئێران و ھەرێمی کوردستانی تێدایە، وەک دوو گەلی دۆست و دێرین لەم ناوچەیە کە لەسۆنگەی حوکمی ھاوبەشی جوگرافیا و ڕاستییەکانی ناو مێژووە سەرچاوی گرتوە.

ئێران و ھەرێمی کوردستان لەناو دیفاکتۆی پەیوەندیەکی دراوسێیەتی باشدان بە جۆرێک کە ڕەنگە لەئێستا و قۆناغەکانی داھاتووشدا ناچارن بیر لە بنیاتنانی تەلاری نوێ لەو پەیوەندییانە بکەنەوە کە ڕەچاوی خواست و بەرژەوەندی باڵای ھەردوو گەلی دۆست و ناوچەکەش بکات.

لێرەوە ڕەنگە ئاسۆی بەرپرسیارێتی لە پەیوەندییەکان لای ھەردوولا بۆ قۆناغی داھاتوو ڕۆشنتر بێت لەجاران و ھەردوولا بە ئاراستەی دروستکردنی ھاوسەنگی لە بابەتی ڕەچاوکردنی پێداویستییە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەکانی یەکتری زیاتر تێبگەن و جدیتر ھەنگاو بنێن کە ئەمەش وێڕای سوودی گەورە بۆ ھەر دوو گەلی ئێران و ھەرێم دەشبێتە ھۆکاری سەقامگیری و ئارامی ھاوبەش بۆ ھەردوولا ، بەتایبەت کە ئەوەش ڕوونە ئێرانێکی سەقامگیر و ھەرێمێکی کوردستانی ئارام ، پێکەوە مایەی ئارامی و سەقامگیری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشن.

زیاتر لە چ بوارێکدا ئەم پەیوەندییانە گەشە دەستێنێت و بەرژەوەندی و سوودی پەیوەندی تۆکمەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران وەک وڵاتێکی بەهێزی ناوچەکە چییە؟

پەیوەندییە ئابوری و ئەمنییەکان دوو شاباڵی گرنگن کە ھاوتا لەگەڵ پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکان چاوەڕێ دەکرێت ببن بە مایەی بایەخی هەردوولا. لە قۆناغی داھاتۆودا گرنگە پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی هەردوولا بۆ لیڤڵێکی شایستە و بەرزتر بچێت و بەجۆرێک بێت کە ڕەنگدانەوەی پێویستی و بەرژەوەکانی ھەردوولا و ناوچەکەش بێت.

پەیامی پەیوەندی تۆکمە و نزیکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل وەکوو دوژمنی ئێران و دۆستی هەرێم چییە ؟ بۆ تورکیا و وڵاتانی عەرەبی ڕکابەری ئێران چییە ؟

بێگومان ئێران خاوەنی سیاسەت و بەرژەوەندی خۆیەتی و ئەمریکاش لەناوچەکە دیسان خاوەنی بەرژەوەندی خۆیەتی . لێرەدا گرنگە دۆسیەکان تێکەڵ نەکرێن. ئێران و ھەرێمی کوردستان خاوەنی مێژوو و جوگرافیا و ئایین و ڕۆشنبیری ھاوبەشن، کە ڕەگی ئەو پەیوەندییانە لەناو حەقیقەتی جوگرافیا و ڕاستییە نەگۆڕەکانی ناو مێژوەوە سەرچاوەی گرتووە

. سەبارەت بە ئەمریکا، نێوانی هەرێم و ئەمریکا دەبێت لە چوارچێوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا بەڕێوەببرێت و ناکۆکیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا نەبن بە گوشار لەسەر هەرێمی کوردستان چونکە لەم ڕووەوە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێک بگێڕێت کە سودی ئێرانیشی تێدابێت و بەشێکی خێربێت لەم نێوەندەدا . بێگومان پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان جیاوازە لە پەیوەندی هەرێم لەگەڵ هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان چونکە سروشتی ئەو پەیوەندییانە سروشتێکی مێژوویی و جوگرافی و ئایینی و کۆمەڵایەتی پێکەوەیی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

News ID 50430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha