AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١١ ١٥:٠٧

مێهر لێکی دایەوە؛

بەکارهێنەرانی بیانی ئیکس: ئێمە ڕێبەرێک وەکوو ڕێبەری ئێرانمان پێویستە

بەکارهێنەرانی بیانی ئیکس: ئێمە ڕێبەرێک وەکوو ڕێبەری ئێرانمان پێویستە

نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکی لەگەڵ پێشوازی بەکارهێنەرانی ئینگلیزی زمانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بەرەوڕوو بووەتەوە تا جێگایەک کە هەندێک ئازرەووزیان کردووە کە خۆزگە ڕێبەرانێک وەکوو ڕێبەری ئێرانیان هەبوایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای بڵاو بوونەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی پاڵپشتی فەلەستین لە ئەمریکا لەلایەن مێدیا جیاوازەکانەوە، بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس کاردانەوەیان نیشان دا.

بەکارهێنەرێک بە بڵاو کردنەوەی وێنەکانی توندوتیژی پۆلیسی ئەمریکا، نووسی هەر ئەم بەشە، وتەکانی ڕێبەری زەق کردەوە.

بەکارهێنەرێکی دیکە نووسیویە: دەسخۆشی لە ڕێبەری ئێران دەکەم و ڕێز و سڵاوی من بۆ ئێوە.

بەکارهێنەرانی بیانی ئیکس: ئێمە ڕێبەرێک وەکوو ڕێبەری ئێرانمان پێویستە

بەکارهێنەرێکی دیکە نووسیویە: نامەی ئیمام خامنەیی بۆ خوێندکارانی ئەمریکا وەبیرهێنەرەوە هێز بەهۆی وەستان لە بەرانبەر ستەمە بۆ دادپەروەری.

بەکارهێنەرێکی دیکە ڕێبەری ئێرانی خستووەتە بەردەنگەوە و نووسیویە: ئێوە لەلایە ڕاستی مێژوو وەستاون، ئەگەر لە پاڵ فەلەستین بن.

بەکارهێنەرانی بیانی ئیکس: ئێمە ڕێبەرێک وەکوو ڕێبەری ئێرانمان پێویستە

کەسێک بە ناوی جوولەکەی دژە زایۆنیسم لە پۆستێکدا جەخت دەکات کە جوولەکە ڕاستەقینەکان لە پاڵ فەلەستین، ئێران و مرۆڤایەتین و لەلای ڕاستی مێژوو وەستاون.

مایک جانسۆن، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش وتی: ئەگەر ئایەتوڵڵاتان ڕازی کردووە، ئەمریکاتان لەدەست داوە.

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

ماڵپەڕی زایۆنی تایمزی ئیسرائیل و ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک پۆستیش ئاماژەیان دایە سەر نامەکەی ڕێبەری ئێران و تایمزی ئیسرائیل ئەو بەشەی لە نامەکە کە نووسراوە بەرپرسانی زایۆنیزمی نێودەوڵەتی ئەو بەرخۆدانە مرۆیی و دلێرانەیان تیرۆریزم ناساندووە، بۆڵد کردەوە.

ڕەنگدانەوەی نامەی ڕێبەری ئێران بۆ خوێندکارانی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان

News ID 50411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha