بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له كۆڕای خه‌ندان رایگه‌یاند: پێنج هه‌زار چه‌كداری هێزێكی سه‌ر به سووریا ناوی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه و چه‌ند ساڵه مووچه وه‌رده‌گرن.
وتیشی: ته‌نانه‌ت هاووڵاتی ئێرانی ناوی له لیستی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و مانگانه دێت له هه‌ڵه‌بجه مووچه وه‌رده‌گرێت.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕای خه‌ندان، رایگه‌یاند: "پێنج هه‌زار چه‌كداری هێزێكی سه‌ر به سووریا ناوی له لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه و چه‌ند ساڵه موچه وه‌رده‌گرن، به‌غدا له له‌كاتی وردبینیدا گرتوویه‌تی و ده‌ڵێت: ئه‌و پێنج ههزارە بۆچی مووچه‌یان پێبده‌م؟ هاووڵاتی ئێرانی ناوی له لیستی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و مانگانه دێت له هه‌ڵه‌بجه مووچه وه‌رده‌گرێت و ژماره‌یان هه‌زاران كه‌سن، له توركیاشه‌وه دێت له زاخۆ مووچه وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە کە "ئه‌دیب، فه‌نان و هونه‌رمه‌ندی میسری و عه‌ره‌بی ناویان له لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندایه، ئه‌مه بۆ؟".
ده‌شڵێت: "ئێستا كه هه‌رێمی كوردستان پێداگری له‌سه‌ر هه‌ژماری من ده‌كات بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م كه‌موكورتیانه‌یه كه له‌دنیادا شتی وانه‌بووه، لیستی مووچه كه فه‌رمییه خه‌ڵكی بیانی تیادا بێت"
د. شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت: "مانگی رابردوو هه‌رێمی كوردستان داوای 940 ملیار دیناری كردووه بۆ مووچه له به‌غدا، به‌ڵام ئه‌م مانگه داوای 970 ملیار دینار ده‌كات، لۆژیكییه كه 30 هه‌زار كه‌س دابمه‌زرێنرێن له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا و به‌ته‌ما بیت به‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقدا تێبپه‌ڕێت كه به‌غدا به‌هێزترین دیوانی چاودێری دارایی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م ئهقڵهیهته كۆتایی پێهاتووه و چاك نابێت".
كۆڕای خه‌ندان، دهستپێشخهریهكیی نوێی ده‌زگای میدیایی خه‌ندانه و لەلایەن رۆژنامەنووس هەڤاڵ محەمەد ئامادەو پێشکەش دەکرێت و میوانداری به‌رپرسان و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ ده‌كات.
Your Comment