AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ٠١:٣٠

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئێران

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئێران

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرۆک کۆماری عێراق نیگەرانی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

عەبدولەتیف ڕەشید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی بۆ ئەو ڕووداوەی بەسەر سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێراندا هات، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان و شاندی یاوەری خواست بەناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ د.محەممەد موخبەر، عەبدوللەتیف ڕەشید ڕایگەیاند: دوعا بۆ تەندروستیی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەین و هیوادارین لە زووترین کاتدا بە سەلامەتی ئەم ڕووداوە تێپەڕێنێت.

هەروەها ئامادەیی حکومەتی عێراقی بۆ هەر هاوکاری و داواکارییەک بە ئێران لەو بارەیەوە ڕاگەیاند.

News ID 50228

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha