AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٠ ٠٧:٣١

ئاهەنگی گەورەی وەکوو ئەستێرە لە سنە بەڕێوەدەچێت

ئاهەنگی گەورەی وەکوو ئەستێرە لە سنە بەڕێوەدەچێت

بە بۆنەی ڕۆژی کچ جەژنی گەورەی "وەکوو ئەستێرە" لە سنە بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی سەرۆکی ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ئاهەنگێکی گەورە لە سنە بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی کچ، لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.

ڕازیانی وتی: هەموو کچانی شار و گوندەکانی سنە بانگهێشت کراون بۆ جەژن و ئاهەنگی گەورەی وەکوو ئەستێرە ، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان، گۆرانیبێژان و ئەکتەرانی ناوداری وڵات.

ئەم ئاهەنگە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گوڵان بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی دیاری نەتەوەیی و پارێزگا، لە شاری سنە و لە یاریگای ٢٢ی گوڵان بەڕێوەدەچێت.
ڕوونیشی کردەوە: گردبوونەوەی گەورەی ژنان و کچانی کورد بە ئامادەبوونی کەسایەتی و هونەرمەندە ناودارەکانە و هاتن بۆ هەمووانە.

News ID 50104

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha