بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە جەختی کردەوە کە بڕیاری کۆتایی هێنان بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە ٣٠ی ئەیلول “کاتێکی دیاری کراوە و گەڕانەوەی نییە”.
لە لایەکی دیکەوە، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و براد کوپەر، فەرماندەی ڕێکخراوی تیرۆریستی سێنتکۆم، لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا لەسەر ڕێککەوتنێکی تەواو و کۆتایی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خاکی عێراق ڕێککەوتن.
سەباح ئەلنومان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەلزەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کرد، تیایدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە تاوتوێ کران.
ئەلزەیدی دووپاتی کردەوە کە بڕیاری کۆتاییهێنان بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە 30ی ئەیلول ساتێکی یەکلاکەرەوەیە کە هیچ گەڕانەوەیەکی بۆ دواوە نییە.
Your Comment