AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٠ ٢٠:٠٢

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران مەرجەکانی تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمۆزی ڕاگەیاند

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران مەرجەکانی تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمۆزی ڕاگەیاند

سکرتێری ئەنجۆمەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: ئەمریکا دەبێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و پارەی بلۆککراوی ئێران بدات

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزی چین وتی: ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لە نێوان ئێران و چین هەیە و لە لایەکی دیکەوە هەردوو وڵات لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە گرنگەکانی وەک شەنگەهای و بریکسدا ئامادەن و ئەمەش دەتوانێت پۆتانسێلێکی گەورە بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا.

زێادیشی کرد: ئێمە هەنگاوی چین لە پشتیوانی نەکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی و نایاسایی کە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی شەڕی ڕەمەزاندا پێشکەش کرا، بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵدەسەنگێنین.

جەختیشی کرد: ئەمریکا هۆکاری نائەمنی لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز و دەریای عومانە و بە سەپاندنی شەڕێکی نایاسایی بەسەر ئێراندا، تەواوی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە.

ئەوەشی وت کە گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا ئەمەریکا هەڵسوکەوتەکانی نەگۆڕێت و مەرجەکانی ئێران قبوڵ نەکات.

ئەمریکا دەبێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و پارەی بلۆککراوی ئێران بدات و شەڕەکەش لە هەموو ناوچەکە بە لوبنان و غەززەشەوە کۆتایی پێبێت و مەرجەکانی دیکەش کە لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە بۆیان گواستراوەتەوە جێبەجێ بکات.

ئەگەر ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و عومان لەسەر ڕێگای تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بکرێت، ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە پرسێکی جیا لە گیرانی گەرووی هورمز.

ژۆنگ پیو، باڵیۆزی چین، لە دیدارێکدا لەگەڵ موحسین ڕەزایی، نوێنەری ڕێبەری و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، وتی: چین دژی هێرشی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران، هەروەها سەرۆک کۆماری چینیش دەستپێشخەرییەکی چوار خاڵی بۆ ڕەخساندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژئاوای ئاسیا پێشکەش کرد.

ئێمە پێمان وایە ئێران لەپاڵ دەسەڵاتدا خاوەنی وریایی و حیکمەتیشە و دەتوانێت دۆخەکە بەڕێوە ببات.

چین هەمیشە پێشوازی لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و لە نێوان وڵاتانی کەنداوی فارس دەکات.

News ID 60178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha