بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکت ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، ئەمڕۆ لە ئیسفەهان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: لە ئەو سەفەرەدا گفتوگۆی سازێنەر و بەرەوپێشمان لەگەڵ بەڕێز گرۆسی هەبوو.
ناوبراو درێژەی دا:ئێمە لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەیاننامەیەکی هاوبەشمان بڵاو کردەوە کە ئەگەرچی نەیارانی ئێران بەردەوام پەشێون لە پێوەندی ئێران و ئاژانس، بەڵام گرسۆی و من پێمان وایە کە ئەو بەیاننامە، بنەمایەکی باش بۆ هاوکاری ئاژانس و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمییە و وەکوو نەخشەڕێ لەسەر جەختمان کرد.
بە ئەو بەیاننامە سێ بەشی هەیە: یەک، ئەو بەڵگانەیە کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە چوارچێوی پی ئێم دی بەسترابوو کە دەکەونە ژێر کاریگەر دۆخی دەرەکی و سیاسییەوە. بەشی دووهەم هی دۆخی ئێستایە کە ئەبێ بە پێ ئێن پی تی و پادمان بچینە پێشەوە و بەرنامەکان سنووردار بکەینەوە.
هەروەها بەشی سێهەم هی بەڕێز گرۆسییە و بۆ هەنگاوگەلێکە کە هی داهاتوو و چاوەڕوانی بەرانبەرە.
ئیسلامی وتیشی کە بیری دوژمنانە کە لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دانراوە و سەرچاوەی ئیسرائیلی هەیە نابێت لەسەر پێوەندی ئێران و ئاژانس کاریگەری دابنێت.
Your Comment